كهردنێكی جوانت هه‌یه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گه‌ردن یه‌كێكه له‌سه‌رنج راكێشترینو جوانترین به‌شه‌كان، كه‌چی زۆربه‌ی ژنان‌و كچان فه‌رامۆشی دهكهنو گرنگی پێ ناده‌ن، ئه‌وه بزانه گه‌ردن نیشانه‌ی به‌گه‌نجی مانهوهتهو چه‌نده گرنگی به‌جوانیی روخسارت ده‌ده‌یت، ده‌بێت ئه‌وه‌نده‌ش له‌گه‌ڵ گه‌ردنتدا خه‌ریك بیت.
گرنگی دان به‌گه‌ردن بۆ جوانی هێشتنه‌وه‌و رێگری له‌چرچ بوون‌و دوور كه‌وتنه‌وه‌یه لهئێشانی، تا هه‌میشه جوانیی‌و زیندوێتی بنوێنێت. لێره‌دا كۆمه‌ڵێك پێكهاته ده‌خرێته روو كه یارمه‌تیت ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه خاوه‌نی گه‌ردنێكی جوان‌و سه‌رنج راكێش بیت.
پێش هه‌موو شتێك به‌رده‌وام بهپهنجهكانت گه‌ردنت پشێله له‌به‌شی ژێره‌وه‌ی مل تا ژێر چه‌ناگه‌و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، ئه‌مه رۆژانه چه‌ند جارێك دووباره بكه‌ره‌وه تا نهرمیو ناسكی بهگهردنت ببه‌خشێت.
ئه‌م گیراوانه‌ی ئێستا باسیان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی باش به‌ده‌ست بهێنن باشتره هه‌موو ئێواره‌یه‌ك به‌كاریان بهێنیت‌و لێی دانه‌بڕێیت.
كرێمی هه‌نگوین، بۆ به‌گه‌نجیی مانه‌وه‌ی گه‌ردن
پێكهاته‌و شێوازی ئاماده‌كردنی:
* دوو كهوچكو نیوی گه‌وره هه‌نگوین
* دوو كهوچكو نیوی پچووك زه‌یتی زه‌یتوون
هه‌ردوو پێكهاته‌كه به‌باشی تێكه‌ڵ دهكرێنو ده‌خرێنه شوشه‌یه‌كه‌وه‌و له‌شوێنێكی سارددا هه‌ڵده‌گیرێن، پاش تێپه‌ڕبوونی بیست‌و چوار كاتژمێر به‌كارده‌هێنرێت.
گه‌ردنت به‌م گیراوه‌یه دهشێلیتو بۆ ماوه‌ی بیست خولهك ده‌یهێڵیته‌وه، دواتر به ئاو ده‌یشۆیت.
كرێمی مایۆنیز، بۆ نه‌هێشتنی ئازاری گه‌ردن
پێكهاته‌و شێوازی ئاماده‌كردنی:
* یه‌ك كه‌وچكی گه‌وره .زه‌یتی زه‌یتوون
* یه‌ك كه‌وچكی گه‌وره مایۆنیز
له‌سه‌ر ئاگرێكی هێواش زه‌یتی زه‌یتوونه‌كه گه‌رم دهكهیتو پاشان مایۆنیزهكهی تێكه‌ڵ دهكهیتو پاش ئه‌وه له‌سه‌ر ئاگر لایدهبهیتو له‌شوێنێكی سارد هه‌ڵیده‌گریت. دوای به‌كارهێنانی بۆ ماوه‌یه‌ی پانزه خولهك ئینجا گه‌ردنت ده‌شۆیت.
كرێمی قه‌یسی، بۆ جوانیی گه‌ردن
پێكهاته‌و شێوازی ئاماده‌كردنی:
* یه‌ك كهوچكو نیو زه‌یتی قه‌یسی
* یه‌ك كه‌وچك مایۆنیز
* دوو كه‌وچك زه‌یتی بایه‌م
* دوو كه‌وچكی بچووك سركه‌ی سێ‌و
مایۆنیزهكه گه‌رم ده‌كرێت له‌سه‌ر ئاگر، پاشان زهیتهكانو سركه‌ی سێوه‌كه‌ی به‌سه‌ردا دهكرێتو تێكه‌ڵ ده‌كرێن، پاش داگرتنی له‌سه‌ر ئاگر ده‌خرێته شوشه‌یه‌كه‌وه‌و له‌شوێنێكی سارددا هه‌ڵده‌گیرێت. له‌كاتی به‌كارهێنانیدا پاش نیو كاتژمێر گه‌ردنت ده‌شۆیت.
كرێمی كاكاو، بۆ نه‌رمیی گه‌ردن
پێكهاته‌و شێوازی ئاماده‌كردنی:
* دوو كه‌وچكی گه‌وره تۆزی كاكاو
* یه‌ك كه‌وچكی گه‌وره زه‌یتی زه‌یتوون
كاكاوه‌كه تێكه‌ڵی كه‌مێك ئاو دهكهیتو له‌سه‌ر ئاگرێكی هێواش دایده‌نێیت، پاش ماوه‌یه‌ك زه‌یتی زه‌یتوونه‌كه‌ی ده‌كه‌یت به‌سه‌ردا، ئینجا چه‌ند خوله‌كێك ده‌یهێڵیته‌وه‌و پاش داگرتنی ده‌بێت سارد بكرێته‌وه‌و له‌شوێنێكی سارددا هه‌ڵبگیرێت، له‌كاتی بهكراهێنانیدا ئه‌م گیراوه‌یه ده خولهك بهگهردنهوه ده‌هێڵیته‌وه دواتر ده‌یشۆیت.
لێوێكی ناسك‌و سه‌رنج راكێشت هه‌یه
لێوه‌كانت وه‌ك هه‌موو بهشهكانیتریروخسارت ڵێویستیان بهگرنگیڵێدان هه‌یه، بۆئهوهیبتوانیت بهشێوهیهكیجوانو سه‌رنج راكێش بیانهێڵیته‌وه فه‌رامۆشیان مه‌كه، شارهزایانیبواریماكیاژو جوانكاریئهوهروون دهكهنهوهكه ده‌كرێت لهرێیڵهیڕهوكردنیچهند ههنگاوێكهوهههمیشهخاوهنیلێوێكی ناسك‌و سه‌رنج راكێش بیت
نهێنییهكانیجوان راگرتنیلێوهكانت
* هه‌میشه‌و ڵێش سوراوكردنیلهرێیقهلهمێكیلێو كهرهنگێكیناسكیههبێت چوارچێوهیلێوهكانت دیارییبكه، ڵاشان با سوراوه‌كه‌ت رهنگێكیكاڵ یان سورێكیتۆخ بێت بهگونجاندنیلهگهڵ رهنگیڵێستت.
* هه‌رگیز نه‌كه‌ین رهنگیقاوهیییان قۆخییان سورێك كه‌به‌سه‌ر ره‌شدا بڕوانێت به‌كار بهێنیت، چونكهئهم رهنگانهعهیبهكانیلێو ده‌رده‌خات.
* ئه‌گه‌ر لێوه‌كانت چرچیزۆر تێدایهچهند جارێك سوراوهكهبهێنهبهسهر لێوه‌كانتدا.
* ئه‌گه‌ر لێوه‌كانت ساف‌و ڵانن، بهڵهنجهیدهست لهماكیاژیڵشتیچاوی رهنگیبێجیلهسهر لێوه‌كانت دابنێ.
* ئه‌گه‌ر لێوه‌كانت زۆر ته‌نكن بهقهڵهمیتایبهت قهراغهكانیلێوت دیاریی بكهبهمهرجێك ئه‌و دیاریكردنهلهملیمهترێك تێنهڵهڕێت.
* بۆ ئه‌و لێوانهیتهڕو ڵاراون جۆریتازهیسوراو بهكاربهێنهكهبریسكهدار بێت.
* بیریئهوهت نه‌چێت كه‌ده‌بێت گرنگیبدهیت بهچواردهوریدهمتو شێوه‌ی ناشرین نه‌بێت.
* ئه‌گه‌ر لێوه‌كانت زۆر وشك بوون، ئه‌و گیراوانهبهكاربهێنهكهلهرووهك دروست كراون، چونكهڵهردهیسهر لێو ئه‌ستورتر دهكاتو تهڕاییلهخانهكاندا ده‌هێڵێته‌وه.
له‌و كاتانهیسوراو ده‌كڕیت
ئه‌وه‌ت له‌به‌رچاو بێت كه‌ده‌بێت ره‌نگێك هه‌ڵبژێریت كهدهمێنێتهوهو له‌گه‌ڵ رهنگیڵێستدا ده‌گونجێت، به‌هه‌مان شێوهدهبێت ره‌نگێك بێت كهوشكو بڵاو نابێته‌وه‌و به‌رده‌وام ته‌ڕو دیار ده‌ركه‌وێت، له‌گه‌ڵ ئهوهیرهنگیڵێستت نابات‌و نایهتهخوارهوهبهجۆرێك ههوڵبدهرهنگێك بێت نهگۆڕێتو وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه.
رهنگهكانیڵهمهییو ڵرتهقاڵیو ئهوانهیلێوهینزیكهبۆ كهسانیڵێست سڵیو قژ زه‌رد گونجاوه، رهنگیسورو وهنهوشهییگونجاوهبۆ كهسانیخاوهن ڵێستیئهسمهرو قژ ره‌ش. رهنگیبێجیو قاوهییكاڵ بۆ كهسانیگهنم رهنگو قژ ره‌ش گونجاوه، بۆ ئهوانهیرهنگیقژیان سوره، باشترهسوراویرهنگ برۆنزیو قاوهییكاڵ به‌كاربهێنن.
چۆن سوراو ده‌كه‌یت؟
* ڵێش ئهوهیسوراو بكه‌یت كه‌مێك لهمادهیفاسلین بكه‌ره‌سه‌ر ڵارچه لۆكهیهكیڵاكو لێوهكانتیڵێ چه‌ور بكه‌و بۆ ماوهیدوو ده‌قیقه بهلێوهكانتدا بیهێنه.
* دهوریلێوهكانت دیارییبكهبهقهڵهمێك كهڕهنگهكهینزیك بێت له‌و رهنگیسوراوهیبهكاریدههێنیت.
* به‌جۆرێك سوراوهكهبكهكهههموو بهشهكانیلێوت بگرێته‌وه.
* سوراوكردن لهناوهڕاستهوهدهست ڵێ بكهبۆ قهراغهكانیلێو.
* ڵارچهیهك كلێنس بكهرهنێوان لێوهكانتو بۆ ماوه‌یه‌ك قه‌ڵاتیان بكهتا زیادهیئهو سوراوهلێبێتهوه كهلهههندێشوێن تۆڵهڵ بووه.
چۆن گرنگیبهلێوهكانت ده‌ده‌یت؟
* بۆ تاقیكردنهوهیئهو سوراوهیدهفرۆشرێت باشترهلهسهر لهڵیدهستت تاقیبكه‌یته‌وه، چونكهڵێستیئهو بهشهیدهست زۆر نزیكهلهرهنگو ڵێكهاتهیلێوهكانتهوه.
من و هەرچوار مێردەكەم
نووسینی : نادین ئەلبەدیر ئامادەكردنی: (تاو)ی كۆمەڵایەتی
ئەم بابەتە رۆژی 27/12/2009 لەماڵڵەری (..................) لەگۆشەی گفتوگۆی شارستانی لەچوارچێوەی (مافی ئافرەت و بەیەكسانیكردنی تەواوی لەهەموو رووێكەوە) بڵاوكراوەتەوەو، كاردانەوەیەكی بێ وێنەی لە دونیای نووسەرانی عەرەبدا دروستكرد‌و بووە مایەی گۆڕێنەوەی چەندین بیروبۆچوون لەسەر بابەتگەلێكی وا، ئێمەش لە (تاو)ی كۆمەڵایەتیدا بەمەبەستی زانینی كاردانەوەی بیرۆكەیەكی لەم بابەتە لەسەر ئاستی نووسەرانی كورد و كۆمەڵگای كوردستان بەگشتی و رادەی قبووڵكردنی بەیەكسانی كردنی ئافرەت لەو روانگەیەی نووسەر دەیوروژێنێ دووبارە بڵاویدەكەینەوەو چاوەڕێی بیروبۆچوونەكانین، هیوادارین تەنها لەرووی لۆژیكەوە بابەتەكە هەڵبسەنگێندرێ و وەڵامی بدرێتەوەو خۆمان لەهەموو جۆرە هەڵچوون و سۆزێك بڵارێزین كە بۆ نەریت و رێسا شەرعییەكان هەمانە.
نووسەر بەوە دەستڵێدەكات و دەڵێ: كەواتە رێگەم بدەن با لەگەڵتاندا بدوێم، رێگەم بدەن با بەهەوەسی خۆم هەڵیانبژێرم وەك ئەوەی حەزەكانم دەیانەوێ، لێگەڕێن با لەهەموو شێوەیەك و لەهەموو قەبارەیەك هەڵیانبژێرم، بایەكێكیان سوورە و بێت یەكێكیتریان ئەسمەر، باڵا بەرز یاخود كورت بێت، لێگەڕێن با لەهەموو نەتەوەو ئایین و نەژادو وڵاتێكدا هەڵیانبژێرم، بەڵینیشتان ڵێدەدەم كە خوشەویستی و تەبایی باڵ بەسەر ئەو خێزانەدا بكێشێ، دڵنیابن شەڕی ناوخۆی ڵیاوان روونادات، چونكە یەكانەكە ئافرەتە، یاسایەكی دەستكردم بۆ بێننە كایەوە یاخود یاسایەكی دیكەی ئاسمانیم بۆ شیبكەنەوەو بەندێكی نوێم لەنێو فەتواگەلێك و حەزو ئارەزووێك بۆ دروستبكەن، ئەو حەزانەی كە لەڵڕێكدا بەبێ هیچ ڵێشینەیەك لەسەری كۆك دەبن.
جا هەروەك بەبێ هیچ بەهانەیەك ڵەلكێشی حەزو ئارەزوو سیخە و فرێندزو و هاوینەهەوار و مسیارو چەندین جۆری نالەباری ژن و مێردایەتی كراوم، رێگەم بدەن با منیش لەلایەن خۆمەوە ڵەلكێشی چوار مێرد بۆخۆم بكەم.
ئا بەمشێوەیە جارێكیان بانگەشەی مافی خۆم كرد بۆ فرە ڵیاوی بەهەمان یاسا‌و عورف و عادەتی فرەژنی، كەچی ژنان بەر لەڵیاوان ناڕەزایی خۆیان دەربڕی، ئەو ژنانەش ڵتر كەژنیان بەسەرهاتووە لەو ژنانەی كە تاقە ژنی ڵیاوێكن، هەروەها ژنان ڵتر لەكچۆڵان ناڕەزایی خۆیان بۆ ئەم هەڵوێستە دەربڕی.
ڵیاوانی ئایینیش وتاری زۆریان نووسی و ڵرسیارگەلێكی زۆریان سەبارەت بەفەلسەفەو قوڵایی و ناخی ڵێناسەكەم بۆ هاوسەرگیری كرد، هەروەها ڵرسیاری زۆریان وروژاند سەبارەت بە رادەی ڵەیوەستبوونم بە ئایین، خوێنەرانیش نامەی زۆریان بۆ نووسیم، بەڵام سەیرترینیان نامەی یەكێك بوو كە دەیویست ریز بگرێت، بەڵكو ئەمە خوایە ئەو یەكێك بیت لەو ڵیاوانەی ریزدەگرن و منیش بەئومێدم ببن بە هاوسەرم .
لەبنەڕەتدا ئەم بابەتە بریتی بوو لەبایەخدان و سووربوونی من لەسەر تاك ڵەیوەندیی. سەرچاوەكەشی بریتی بوو لەئارەزووی ڵڕ جۆشوخرۆشم بۆ (استفزاز)كردنی ڵیاو لەمیانی بزواندنی ئەو هەستەی كە سەرتاڵای دادەڵۆشێ (كە بەغیلی ڵێ دەبەم) كە لەنێوان چوار باوەشدا خۆی دەبینێتەوە، ئایا ڵیاوانی دیكە ستایشی ناكەن..؟ ئایا بەئاشكراو بەنهێنی خۆزگەی ڵێ ناخوازن.؟
هەرچەند ئەم ڵرسیارە دووبارە دەكەمەوە ئاخۆ هۆكاری ئەم داگیركارییە ڵیاوانەیە چییە و چی ڵاڵیان ڵێوەدەنێ ئەم مافە بەخۆیان بدەن، كەسێك نەیتوانیوە دڵنیام بكات لەهۆكاری ئەوەی ئاخۆ من بۆچی لە فرە مێردی بێبەشم؟، ئێوەش دووبارە قەوانی ئەو ڵرسیارگەلە بەگوێچكەمدا بچرڵێنن و هەمان ئەو بەهانانە بخەنە روو كە بەبڕوای ئەوان بەهانەی لەبارن.
گوتیان تۆ وەك ئافرەتێك لەرووی جەستەییەوە ناتوانی چوار ڵیاو بەیەكەوە كۆبكەیتەوە، منیش گوتم ئەو ئافرەتەی خیانەت لەهاوسەرەكەی دەكات و ئەوەی كۆڕی شەوانە سازدەكات لەوە زیاتر دەكات، بەڵێ دەتوانم، ئەمجارەیان گوتیان نەفس و دەروونی ئافرەت ئەوە نییە بتوانێ ئەم فرەییە مەیسەر بكات.
گوتم لەرووی سۆز‌و سۆزدارییەوە ئافرەت زۆری ڵێیە، ئەگەر ڵیاو بتوانێ دڵی بەچوار ژن بدات ئافرەتیش دەتوانێ، بەڵام سەبارەت بە دابەشكردنی رادەی ئەو سۆزە بەسەر ڵیاوەكاندا ئەوە ترشی ئەتۆمی DNA ئەم گرفتە یەكلا دەكاتەوە، بەڵام دوای ماوەیەك لەم ئەندێشەیە بیروخەیاڵم لەو چوارچێوەیەدا نەمایەوە كە منیش لاسایی ڵیاو بكەمەوە یاخود فرەژنی لێ قەدەغە بكەم، بەڵكو بەڕاستی بیروهزرم كەوتە سەر ئەوەی بیر لە فرەیی بكەمەوە كە ئێمەی ئافرەتان شەرم داماندەگرێ و لەوە دەسڵەمینەوە كە ئەوەی لەناخماندایە ئاشكرای بكەین و رایبگەیەنین .
ئەو فرەییەی كە لەسەرەتاكانی مرۆڤایەتی و سەردەمی ئەمەوییەكانەوە ڵەرەی سەند كە ئافرەت تیایدا (زعیم) سەركردەبووە، ئەو فرەییەی كەلەگەڵ رێكخستنی خێزان و دەركەوتنی كۆمەڵگەی ڵیاوسالاری و سەرەتاكانی سستەمی ئابووری و ویست وئارەزووی لەچنگكردنی (حێر) میرات و ڵاراستنی، لەڵێناو ئەم هۆكارگەلەدا مرۆڤایەتی رێسای هاوسەرگیری هێنایە كایەوە.
ئایینەكانیش دوای ئەوە هاتن و ڵشتگیریان لەو رێسایەكرد لەروانگەی ئەوەی كە هاوسەرگیری ڵرۆسەیەكی بەرهەمهێنەری مەوەددەو رەحمەتە، واتە خۆشەویستی و بەزەییە و ئامرازێكی نانەوەی وەچەو ڵاراستنییەتی لە گێرەشێوێنی حەزو غەریزەكان، هەموو سوودەكانی كۆمەڵ بەوەوە واتە بەخێزانەوە بەندە، زۆر لە بەرژەوەندیەكانی هەندێك لایەن تەنها شتێك نەبێت كە رێكخەرەكان قسەیان لێ نەكردووە ئەویش بریتییە لەبەردەوام چێژوەرگرتن، هەروەها بەردەوامبوون لە حەزی ڵەلكێشبوون بۆ ناو خێزانێك كە لەڵێناو رێكخستنی لایەنی سێكسی هاتۆتە كایەوە.
هەروەها دروستبوونی خێزان لەڵێناو ئەوەشەوە هاتۆتە كایەوە بەرژەوەندییە مادییەكانی كۆمەڵگەش لەرووی ئابووری و رەوشتەوە بڵارێزێ، بێگومان ئەویش بەڵێی حەزی سروشتی نێوان نێرومێدا، بەڵام رێكخەرانی ئەو بوارە ئەوەیان لەبیرچووە كە ڵەیوەندی بە لایەنی جەستەییەوە هەیە، یەكێكە لەڵرانسیڵەكانی رۆژانەی هاوسەری، هۆكاری وەچە نانەوەیە، سەلماندنی ڵیاوەتییە، هەموو شتێكە تەنها گوشادو خۆشاوی جەستەیی و دەروونی نییە.
ڵیاوان دەڵێن: بێزاری داماندەگرێ، لەرووی ئەو حەزەی سەرەتاكانی هاوسەریمان بۆی ناجووڵێ، ماڵەكەم وەك كارگەیەك یاخود وەك دەزگایەكی لێهاتووە، خۆشەویستی لەبەرچاوان دیار نەما .
- ئایا بێزاربوون چارەنووسی ئاسایی هەموو ئافرەتێكە؟
ئەو لەوێوە دەستڵێدەكات كە ئێمە بە (خیانەتكاری) ناوی دەبەین، ئەمیشیان لەفرەییەوە دەستڵێدەكات لەبەر ئەوە نییە كە ڵیاو لەرووی رەوشتەو گرفتێكی هەیە، بەڵكو لەبەر ئەوەیە كە تاڕادەی نەخۆشكەوتن دەردی بێزاری لێی داوەو دابونەریت و ئایینزانەكانیش دەرمانی ئەو دەردەی بۆ دەستنیشان دەكەن.
بەڵام ئافرەت خۆی لەخیانەتكاری دەڵارێزێت، ئەویش نەك لەبەر ئەوەی بێزاری لێی نزیك نابێتەوە، بەڵام لەبەرئەوەی دابونەریت كولتوور و فەرمان بەوە دەكەن كە لەماڵی خۆیدا دابنیشێ و (لاڵ) بێت، ئایا هەموو ژنێك لەكۆمەڵگا رۆژهەڵاتییەكانی ئێمەدا لەرووی سێكسییەوە تێرن؟ هەڵبەت نەخێر.
ئافرەت شەرم دایدەگرێ كە باس لە چێژی خۆی بكات لەگەڵ ڵیاوەكەی لەترسی ئەوەی نەك ڵیاوەكەی نەفرەتی لێ بكات و فریشتەكانیش بەهۆیەوە نەفرەتی لێ بكەن ئومێد دەكات ئەمكارە بیباتە بەهەشت.
(سیمۆن دی بوفوار) لەگەڵ (سارتەر) دا تا مردن لەڵەیوەندی خۆشەویستیدا بوو بێ ئەوەی مارەشی بكات، سەرەڕای بێنەوبەردەكانیشیان، بەڵام هێشتا لەسەر ئەو هەستە ڵڕجۆشەی خۆشەویستی بەرانبەر بەیەكتری مابوون .
ئایا تاك گەرایی لەبنەڕەتە مرۆڤایەتییەكەیدا هەڵەیە؟ ئایا ژیان لەژێر بنمیچێكدا و بەیەكترنووسانێكی توند بەیەكترییەوە هۆكاری بێزارییە؟
لەبەرچاوونبوونی توخمی (تشویق)، ئایا راستە هەرچەند لاشەكان لەیەكتر دووربكەونەوە بەو ئەندازەیە حەزی لەیەكترنزیكبونەوەیان لا دروست دەبێت، ئەوەندەی لەیەكتریش نزیككەوتنەوە بەرادەی تێكەڵبوون و ئاوێتەبوونی رۆژانە رۆحی ئەو كەسانە لەیەكتر دوور دەكەونەوە؟ ئایا ئەوە هەڵەیە كە هەردوو بچنە ژێر سێبەری تاقە ماڵێك و ژیانێك بۆخۆیان بەسەر ببەن؟ ئایا لەبەرچی ئەو ڵەیوەندییە ڵتر بەردەوام دەبێت كە لەدەرەوەی چوارچێوەی هاوسەرگیریدا دەبەسترێ و ساڵانێك دەخایەنێ، كەچی هەركە دەچنە نێو ڵرۆسەكەوە هەموو ئەو هۆكارگەلەی بەیەكتری بەستاونەتەوە لەڵڕێكدا لەبار دەچن؟
هەركە دەگوترێ (ڵەیوەندییان بە مارەبڕی كۆتایی هات) وەك ئەوە وایە كە نەمابێ و كۆتایی هاتبێ.
ئایا هەڵەیەك لەخودی ڵرۆسەی هاوسەرگیریدا هەیە؟ ئایا خودی گرێبەستی هاوسەرگیرییەكە هۆكارە كە هەستەكان بۆ سەر كاغەزێك دەگوازێتەوە كە دادگا بەڵێی دوو شایەتحاڵ بڕیاری لەسەر دەدات بۆ ئەوەی هاوڵەیمانییەك بێتەكایەوە كە ڵێویستە هاوڵەیمانییەتییەكە رۆحی بێت بەرلەهەموو شتێك؟
ئایا هاوسەرگیری تێكەڵبوونی خۆشەویستی و ئارەزووی ڵەیوەستبوون بەیاساو رێساكانە؟، یاخود دەستتێوەردانی كەسوكارو بە مەرج گیران و بەدەستهێنانی رەزامەندی دەستەگەلێكی كۆمەڵگاو رێسا و جۆرەها شوێنەكانی خواڵەرستییە كە رەنگە هەست و رۆح لەیەكتر جودا بكەنەوە ..
فرەیی بەرای زۆرێك بریتییە لەچارەسەركردنی گرفتی بێزاری و بێئومێدبوون و بەجێگەیاندنی حەزەكانی ڵیاو، بەڵام ئەگەر ئەمە تایبەت بێت بەڵیاو و ژنی لێ بێبەش بكرێ ئەوكات دەبێتە جیاكاری.
بەڵام فرەیی بۆ هەموومان وەكو یەك یاخود هەوڵدان بۆ دروستكردنی نەخشەیەكی نوێی ڵرۆسەی هاوسەری. ئەمە تەنگژەی بێزاری چارەسەر دەكات و بەڵگەی تاهەتایەی ڵیاویش ناهێڵێ.
تا ئەوكاتەش ڵرسیارەكەم بەكراوەیی دەمێنێتەوە!
سید مه‌جید به‌رزنجى
(((ئه‌وان كه سووك سه‌یرى پێشمه‌رگه بكه‌ن ئیتر چۆن له‌به‌رده‌م تیرۆركردنى گه‌نجێكى ئه‌و وهلاَته فرمێسكه‌كانیان پاك وبێگه‌رد ده‌بن.)))
پرسی رفاندن و دواتریش تیرۆر كردنى رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان نه‌ك ته‌نها توێژى رۆژنامه‌نووسان پێوه‌ى خه‌فه‌تبار بوون، به‌ڵكو سه‌رتاسه‌رى هاوولاَتیانى هه‌رێم پێوه‌ى كاریگه‌ربوون و یه‌كده‌نگ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابوونه كه بكوژانى ئه‌و گه‌نجه ئاشكرا بكرێن و بدرێنه ده‌ستى یاسا و سزاى شیاوى خۆیان وه‌ربگرن. ئه‌م رووداوه ناكرىَ سووك و بێبایه‌خ سه‌یرى بكرێت و هیچ كه‌س و لایه‌نێك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیه تیرۆركار و بكوژان ئازادنه بسورِێنهوه بىَ ئه‌وه‌ى رێوشوێنى یاساییان له‌به‌رامبه‌ردا بكرێت. بهلاَم ئه‌وه‌ى مایه‌ى هه‌ڵوه‌سته و بیركردنه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه كه له‌برى زیانێك كه وه‌به‌ر كورد كه‌وتووه به چه‌وتیه ره‌فتاره‌كان ببنه هۆكارێك تاكو زیانه‌كه دوو به‌رامبه‌رى لىَ بێت كه دواجار هێوركردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه ئاسان نه‌بێت، ئێمه له‌و برِوایهداین كه به‌كارهێنانى كه‌یسی تیرۆركردنى سه‌رده‌شت عوسمان كه ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له كه‌ناڵه میدیاییه‌كان ناوى سه‌رده‌شتى جوانه‌مه‌رگیان به چه‌وتیه‌وه ناوده‌برد به زه‌رده‌شت؟!! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌رۆشی دروزنانهى خۆیان دهرِشت كه لهبنهرِهتدا ته‌نها په‌رۆشی مه‌رامى ته‌سكى سیاسی خۆیانن. ئه‌وه‌ى كه دانیشتووى پایته‌ختى هه‌رێم و بگره شار و شارۆچكه‌كان و هه‌تا وهلاَتانى دیكه‌شن ئه‌و برِوایهیان له‌لادا دروست بووه كه چ جۆره سه‌قامگیرییه‌ك له هه‌رێمدا هه‌یه و پێى سه‌رسام بوونه... وهلىَ ئه‌وانه‌ى له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشكه‌وتن و ئارامیه‌ى كه هه‌یه ویستوویانه پلانه‌كانیان دارِێژن بۆ له‌به‌ین بردنى دۆخه‌كه هه‌میشه له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دا بوونه كوردستان وه‌كو شوێنێكى مه‌ترسیدار بخه‌نه رِوو. ئه‌وان باش له‌وه گه‌یشتوونه كه كورد پلان و نه‌خشه‌ى سیاسی بۆ پاشهرِۆژێكى رۆشن هه‌یه و هه‌نگاو بۆ به ده‌وڵه‌تبوون ده‌هاوێژێت، له‌ژێر ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه ده‌یانه‌وێت وێنه‌یێكى ناشیرین بۆ وهلاَتانى ده‌ره‌وه وێنا بكه‌ن كه ئیتر هه‌رێمى كوردستانیش لهرِێگاى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندنه‌كانیان وه‌كو هه‌ر ناوچه‌یێكى پرِ له ئاژاوه و شهرِ و ناكۆكى عێراق پیشان بده‌ن وه‌كو ئه‌وه‌ى تیرۆركردنى سه‌رده‌شت عوسمان واده‌كات سه‌رمایه‌دارانى بیانى بیر له‌وه بكه‌نه‌وه چیتر سه‌رمایه‌كانیان له كوردستان به‌كار نه‌هێنن. جێگاى داخه رۆژنامه‌نووسان وا به ساویلكه‌یى و ناهوشیاریهوه ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ى بزووتنه‌وه‌ى گۆرِان لێك نه‌ده‌نه‌وه و به فیتى ئه‌وان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان هوتافیان بۆ بكێشن و برِوا به‌وه بهێنن كه له‌خه‌مى ئازادى رۆژنامه‌گه‌رین. له‌به‌رده‌م پرسیارێك خۆیان بىَ وهلاَم هێشتۆته‌وه كه چه‌ندین گۆڤار و كه‌ناڵى راگه‌یاندنى ئه‌هلى كه له پایته‌ختدا هه‌ن و مۆڵه‌تیان پێدراوه و ئازادانه كارى رۆژنامه‌نووسی ده‌كه‌ن به كه‌ناڵى knn و سه‌رجه‌م ئه‌و گۆڤارانهشهوه كه بزووتنه‌وه‌كه سه‌رپه‌رشتیاریان ده‌كات.
پارتى و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ى زۆرباش له پێویستى ئه‌و چه‌رخه گه‌یشتووه كه ناكرىَ راگه‌یاندنه‌كان ده‌مكوت بكرێن و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه رێگاى كاركردنیان بۆ ته‌خت كردووه، و هیچ كاتێك به‌وه دڵگران نه‌بووه كه یه‌كێك له ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ى بكرێت به كاریكاتیر، پارتى له‌وه تێگه‌یشتووه كه راگه‌یاندن ئاوێنه‌یه‌كه و ئه‌و سیمایهى جوان بێت جوان تێیدا ره‌نگ ده‌داته‌وه و ناشیرینیش به ناشیرینى پیشان ده‌دات...بۆیه هیچ كاتێك بیرى له سزادانى رۆژنامه‌نووسێك نه‌كردۆته‌وه كه گوناه و تاوانێكى له‌مجۆره‌ى بخرێته پاڵ و ئه‌م تۆمه‌تانه كه لهبنهرِهتدا بىَ بنه‌مان ئاشكرا ده‌بن و تۆمهتبهستهكانیش رووبهرِووى دادگا ده‌بنه‌وه. كه په‌رله‌مانتارێكى لیستى گۆرِان ده‌ڵێت (نابێت ئۆپۆزسیۆن له‌وانى تر نیشتمانیتربێت) و پێى وایه نیشتیمانیبوون له مهفههموومى سیاسی‌دا (زاراوهیێكى زۆر ترسناكه)... بێگومان ئه‌مه راستیه‌كه له زارى خۆیانه‌وه به خه‌ڵكى ده‌ڵێن كه نیشتیمانیبوون به‌لاى ئه‌وانه‌وه ترسناكه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وان له‌دژى نیشتیمانیبوونن. ئه‌وان كه له‌دژى هێزێك بن كه ساڵه‌هاى ساڵه مۆراڵى ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌یه و پارێزگارى له نه‌ته‌وه‌ى كورد كردووه كه پێشمه‌رگه‌یه.. ئه‌وان كه سووك سه‌یرى پێشمه‌رگه بكه‌ن ئیتر چۆن له‌به‌رده‌م تیرۆركردنى گه‌نجێكى ئه‌و وهلاَته فرمێسكه‌كانیان پاك وبێگه‌رد ده‌بن. گوناهى به‌كارهێنانى خوێن و رۆحى سه‌رده‌شتى جوانه‌مه‌رگ بۆ مه‌به‌سته‌كانیان به‌كار بهێنن كه ده‌ستى ده‌ره‌كى و پلانى وهلاَتانى ئه‌قلیمی له پشته‌وه‌ى هه‌ڵویستى بزووتنه‌وه‌ى گۆرِانه، پێویسته به‌ر له‌وه‌ى رۆژنامه‌نووسان به قسه بریقه‌داره‌كانیان فریو بخۆن ده‌بوا خانه‌واده‌ى كاكه سه‌رده‌شت به‌وه رازى نه‌بوونایه ئه‌وان به‌مجۆره ناوى رۆڵه‌كه‌یان له‌لایه‌ن گۆرِانهوه به‌كار بهێندرێت و بیگوناهى ئه‌و خه‌وشى تێبكه‌وێت و بخرێته نێو كه‌یسێكى دۆرِاى گۆرِان.
مەریوان فەیزوڵڵا ساڵەیی
رووداو -سلێمانی
چوار خانمه گۆرانیبێژی كورد‌و گۆرانیبێژێكی كوڕ كۆنسێرتێكیان بە خۆڕایی لە شاری سلێمانی سازكرد و ژمارەیەكی زۆری خەڵك ، بەتایبەت گەنجان ئامادەی ئەو كۆنسێرتە بوون، كە لەلایەن كۆمەڵەی دواڕۆژی كوردستان سازكرابوو.
كۆنسێرتەكە لە تەلاری هونەر لە رۆژی 25/4/2010 بەڕێوەچوو، كاژێر 7ی ئێوارە دەستی پێكرد و سەرەتا كچە گۆرانیبێژی نوێ (نیلیسا) كە لە لەندەن ژیاوە، چەند گۆرانییەكی پێشكەشكرد، دواتریش میرە چەند گۆرانییەكی گوت.
بەڵام ئەوەی جەماوەری كۆنسێرتەكە زیاتر چاوەڕێی دەكرد، هاتنی دەشنێ و لۆكە بوو بۆ سەر شانۆ كە دەشنێ لەلایەن هەندێ میدیای بیانی بە "شەكیرای كوردستان" ناوی هێنراوە. دەشنێ موراد كە بەهۆی ڤیدیۆكلیپەكانی و ستایلە رۆژئاواییەكەی كەسانێكی زۆری بەسەر رای جیاوازدا دابەشكردووە، بەجلێكی رەشی تەسكەوە و ئاڵایەكی كوردستانەوە هاتە سەر شانۆ و سەما رۆژئاواییەكەی سەرنجی جەماوەرەكەی راكێشا كە ژمارەیان دوو هەزار كەس دەبوو و، گۆرانییەكانیان لەگەڵ دەشنێدا دەگوتەوە. لۆكەش كە جلوبەرگی كوردی لەبەردابوو، چەند گۆرانییەكی گوت و لە كۆتاییشدا، گۆرانیبێژی تازە دەركەوتوو كریستاڵ گۆرانییەكی پێشكەش كرد.
دەشنێ لەو كۆنسێرتەدا بە (رووداو)ی راگەیاند كە زۆر سوپاسی جەماوەرەكەی دەكات" جەماوەركەمان لێرە شایستەی خەڵاتێك بوون و باشترین خەڵاتیش ئەوەبوو كە كۆنسێرتێكیان بەخۆڕایی بۆ ساز بكەین. هەموو كەس ناتوانێ پارەیەكی زۆر بدات، لەبەرئەوە سازدانی كۆنسێرتێكی لەم جۆرە دڵخۆشیان دەكات و زیاتریش لەئێمە نزیك دەبنەوە".
لۆكەش سوپاسی رێكخەرانی ئەو كۆنسێرتە و هەوادارانی خۆی كرد لە شاری سلێمانی " سوپاسی هاتنتان دەكەم و سوپاسی ئەو پێشوازییە گەرمەتان دەكەم ".
نیلیسا زۆر خۆشحاڵ بوو بەو كۆنسێرتە، چونكە وا هەستیدەكرد كە خەڵكی دڵخۆشكردووە . ئەو لەوبارەوە بۆ (رووداو) گوتی " ئێمە خەڵكەكەمان دڵخۆشكرد، ئەمەش زۆر گرنگە بۆ هونەرمەند، كۆنسێرتەكە زۆر سەركەوتووبوو، هەستمدەكرد لە هۆڵی رۆیال ئەلبێرتم (هۆڵێكی بەنێوبانگی بەریتانیایە)".
هەڵكەوت زاهیر ، كە پێگەیێنەر و پاڵپشتی ئەو گۆرانیبێژە گەنجانەیە، ئەویش زۆر خۆشحال بوو بەو كۆنسێرتەی گۆرانیبێژانی لە سلێمانی.لەوبارەوە گوتی" خەڵكی سلێمانی حەزیان لە گۆرانییەكانمانە و ئەم كۆنسێرتە قەرەباڵغەش ئەوەی سەلماند. شانازی بە هونەرمەندەكانمەوە دەكەم".
بەنهێنی تەماشای لۆكە و دەشنێ دەكەن
چوار كاژێر پێش دەستپێكردنی كۆنسێرتەكە، ژمارەیەكی زۆر لە گەنجان لەبەردەم هۆڵەكە وەستابوون، زۆربەیان خەڵكی سلێمانی بوون و، هەندێكیان لە كەركووك و هەولێر، دهۆك و تەنانەت ئێرانەوە هاتبوون.
شڤان عەلی،22 ساڵ، كە خەڵكی زاخۆ بوو، ئامادەی ئەو كۆنسێرتە بوو. ئەو گوتی " لەدوێنێوە بۆ ئەو كۆنسێرتە هاتووم ، دەشنێ و لۆكەم زۆر خۆشدەوێن".
هەوادارێكی دیكە بەناوی ئارەزوو كە لە شاری مەهابادی رۆژهەڵاتی كوردستانەوە هاتبوو گوتی" دەشنێ و لۆكە زۆر خۆشەویستن لە ئێران و بەنهێنی تەماشای ڤیدیۆ كلیپەكانیان دەكەین، لەبەرئەوەی ئەو جۆرە كلیپانە و گۆرانیانە لە ئێران قەدەخەن".
مەلاكان باسی دەشنێ و لۆكەشیان كرد
چەند رۆژێك پێش ئەنجامدانی كۆنسێرتەكە، پۆستەری گەورەی رێكلامكردن بۆ كۆنسیرتەكە لەنێو شاری سلێمانی هەڵواسرابوون، بەڵام هەندێكیان لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە لێكرابوونەوە و هەندێكیش پێیانوابوو كە ئەوە كردەوەی ئیسلامییەكانە.
لەمبارەیەوە ئاریان جەمال، 26 ساڵ، كە رۆژنامەنووسێكی گەنجی سلێمانییە دەیگوت " ئیسلامییەكان نایانەوێ سلێمانی لەوە زیاتر ئازاد بێت، چونكە گۆرانیبێژەكان مۆدێرن و جلوبەرگی مۆدێرنیان لەبەردایە، ئەوان وابیردەكەنەوە ئەوە مەترسییە بۆ سەر كۆمەڵگە . تەنانەت چەند مەلایەكیش لە وتاری هەینیدا هۆشدارییان داوەتە خەڵك لە كەوتنە ژێر كاریگەری گۆرانیبێژانی وەك دەشنێ و لۆكە"، بەڵام بەپێی قسەی ئەو رۆژنامەنووسە ئەو قسانەی مەلایەكان كار لە خەڵك ناكەن " دەشنێ، لۆكە و نیلیسا جەماوەرێكی زۆریان لە سلێمانی هەیە".
هۆڵەكە جێگەی نزیكەی دوو هەزار كەسی تێدا بووەو ، هەندێ كەس نەیانتوانی بێنە ژوورەوە ، بەڵام دەشنێ لە كۆتایی كۆنسێرتەكەدا رایگەیاند كە كۆنسێرتی خۆڕایی لە زۆربەی شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان ساز دەكەن وەك زاخۆ، دوكان، كۆیە، سۆران و رواندز.
سروە دوای لەدەستدانی ئارامی هاوسەری و برینداربوونی خۆیشی لەلایەن برایەكەیەوە، هێشتا بەپەنابەری لە ماڵی خەزووری دەژی و ناوێرێ بچێتەوە ماڵی باوكی. سروە سێ مانگ لەمەوبەر باجی ئەو خۆشەویستیەی دا، كە لەگەڵ ئارام جەمال هەیبوو. چونكە ماڵی سروە رێگەیان نەدەدا شوو بەئارام بكات و ئارامیش ناچاربوو سروە هەڵبگرێت و لەسلێمانی دابنیشن، بەڵام كاژێر 9ی شەوی 3/1/2010 لە گەڕەكی رزگاری شاری سلێمانی، دەنگی رێژنەیەك گوللە ئەو گەڕەكەی راچڵەكاند، كە برایەكی سروە بەناوی حوسێن محەممەد، ئارامی بە11فیشەك كوشت و 6 فیشەكیشی بە سروەوە نا.
هەرچەندە سێ مانگ بەسەر ئەو رووداوەدا تێپەڕیووە، بەڵام هێشتا ئەو دوو بنەماڵەیە ئاشت نەبوونەتەوەو سروەش ناتوانێ بگەڕێتەوە ماڵی باوكی و چاوەڕوانی لەدایكبوونی كۆرپەكەی دەكات. سروە دەڵێ "ئەگەر كوڕەكەم لەدایكبوو ناوی دەنێم ئارام، ئەگەر كچیش بووایە هەر ئەو ناوەم دەنا". سروە محەممەد ئەمینی تەمەن 22 ساڵ، قەت بڕوای نەكردووە ماڵی ئارام ئەوەندە چاك بن لەگەڵی و دەڵێ "بەدڵ و بەگیان پارێزگاریم لێدەكەن و خەمم دەخۆن".
كەسوكاری ئارام و سروە بەشێوەیەك لەسەر ئەو كێشە كۆمەڵایەتییە قسە دەكەن، پێناچێت بتوانن بگەنە رێككەوتن. هەرچەندە ئەوان پێشتر ژن و ژنخوازی لەنێوانیاندا هەبووە و خوشكی ئارام هاوسەری برایەكی سروەیە. جەمال رەسولی باوكی ئارام دەڵێ هەندێك ریش سپییان ناردووە تاوەكو سوڵح بكەین "بەڵام كێشەكە بەردەوامەو سروەش هەر لەماڵی من دەبێت و بڕوا بە پاكانەكانیان ناكەین".
بەڵام محەممەد ئەمین عەبدولڕەحمان، باوكی سروە، جەمالی باوكی ئارام تاوانبار دەكات و دەڵێ، "هیچ كەس تاوانبار نییە جگە لە جەمالە سوور، بەهیچ شێوەیەك داوای كچ لە من نەكراوەو كچەكەیان فڕاندووەو رێخۆشكەری كردووە تا سروەو ئارام بڕۆن، دوای ئەوەش لای حاكم مارەیان كردووە، هەندێك ریش سپی بەجەمالە سوریان گوتووە بڕۆ كێشەكە چارەسەر بكەن و كچی خەڵكتان بردووە، بەڵام ئەو حسابی بۆ قسەی كەس نەكردووە".
محەممەدئەمین قسەكانی كچەكەی خۆی لەبارەی رووداوەكانەوە بەڕاست نازانێ و دەڵێ ئەوەی سروە دەیڵێ هەمووی درۆیەو كوڕەكەش خۆی بەكوشتی داوە "ئەو مەسەلەیە سروەو ئارام و جەمالە سوور دروستیان كردووە".
زیاتر لە شەش مانگ لەمەوبەر سروە شووی كرد بەو كوڕەی كە زیاتر لە ساڵ و نیوێك بوو خۆشی دەویست و هەموو ئاواتێكی ئەوەبوو ژیانی هاوسەری لەگەڵ یەكتر پێكەوە بنێن، بەڵام ئەوان لەبەرئەوەی رەزامەندی ماڵی سروەیان بەدەستەوە نەبوو، ئاهەنگیان تەنها لەنێو دڵی خۆیاندا گێڕا و مانگی هەنگوینیشیان پڕبوو لەترس و دڵەڕاوكێ "لێیان تاڵ كردین، هەموو شتێكیان تێكدا". سروە دەڵێ "وەك نەیانهێشت زەماوەند بكەین و بۆیەك ببین، وازیان نەهێناو ئارامیشیان كوشت".
هەر لەسەرەتاوە، كە سروە لەسەر قەرەوێلەی نەخۆشخانە بوو بەهۆی بریندارییەكەیەوە وای راگەیاند، كە ژمارەیەك كەس هاتوونەتە سەریان و ئارامیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللەو كوشتوویانەو پاشتر ئەوە بڵاوبووەوە كە یەكێك لەوانە مامی سروە خۆی بووە. حوسێن عەبدولڕەحمانی مامی سروە هەموو ئەو تۆمەتانە رەتدەكاتەوەو دەڵێ "بەگۆڕی شەهیدان دەستم لەكوشتنی ئارام‌دا نییە، من لە لیوای 28م، ئەو شەوە لە دەوام بووم لە قەڵای سوسێ، شایەتیشم هەیە، بەتەلەفۆن هەواڵەكەم بیستووەو جەمالە سوور خۆی ئاربیجی تەقاندووەو هەموو دونیا دەزانێ ". هەروەها گوتیشی"سروە چاكی كردبێت یان نا، تازە باجی خۆی داوەو ئێمە حەزدەكەین كێشەكە چارەسەر ببێت". بەڵام باوكی سروە دەڵێ "جەمالە سووری باوكی ئارام بۆ سولحكردن داوای 130دەفتەر دۆلار دەكات".
بكوژی ئارام، كە برایەكی سروە خۆیەتی بەناوی حسێن محەممەد،تەمەن 25 ساڵ، نایشارێتەوە ئەو ئارامی كوشتووەو دەڵێ برایەكی ئارام و برایەكی خۆی لەبەرامبەر 1000 دۆلار هاوكارییان كردووە و خۆی ئارامی كوشتووە. گوتیشی "ئەو تەعەددای لەمن كردووە، خوشكمی رفاندووەو خەڵك پێیاندەگوتم بڕۆ دوای شەرەفی خۆت بكەوە". حوسێن وردەكاری رووداوەكە بۆ (رووداو) دەگێڕێتەوەو دەڵێ "كە چووم ئارام راكشابوو، تفەنگێكی لەپشت سەرەوە بوو، یەكسەر 11 فیشەكم پێوەناو دواتر بۆ سروە چووم، بەڵام ئەو لەحەمام جلی دەشۆرد، دەرگاكەی لەسەر خۆی داخست، بۆیە شەش فیشەكم بەویشەوە ناو و رۆشتم".
دایكی سروە لەتاو شپرزەبوونی خێزانەكەی و سەرگەردانی كوڕەكانی و دووری سروە، لەدۆخێكی دەروونی تاڵ‌دا دەژی و دەڵێ " جەرگم بۆ سروەو كوڕەكانم دێشێ، كوڕەكانم دەربەدەربوون و هەمیشەش سروەم لەبەرچاوە". خونچە عەلی محەممەد، دایكی سروە زیاتر دەدوێ و دەڵێ"جەرگیان سووتاندم، سروە بەمنی نەگوت ئارامی خۆشدەوێ، خۆ من پێم خۆش نییە ئارام كوژراوە".
بىَ به‌شكردنى هاوولاتیانهى مادده‌ى 140 یان كردوه . له‌كوردستان كاریان بۆ ناكرێت
خه‌بات / سه‌ید مه‌جید به‌رزنجى
له‌دواى پرۆسه‌ى ئازادى ئێراق و یهكیێك له‌به‌نده‌كانى ده‌ستوورى ئێراق جێبهجىَ كردنى مادده‌ى 140 بۆ ئه‌وه‌ى ناوچه دابراوه‌كان بگه‌رێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمى كوردستان ،هه‌ربۆیه هاوولاَتیانى قته فه‌زاى مخموور و ناحیه‌كانى كه‌ندێناوه و گوێر و قه‌راچ كه رژێمى به‌عس به زۆر له‌كۆمه‌لگا زۆره ملى یه‌كانى نیشته‌جى كردبوون به‌ده‌م بریارى سه‌ركردایه‌تى كوردوه چوون ئه‌وانه‌ى مامه‌ڵه‌ى قهربۆكردنهوهى مادده‌ى 140 ده‌یان گرێته‌وه له‌قه‌زاى مخموور ، جارێكى تر ئه‌م خێزانانه كه دانیشتووى شارى هه‌ولێر و قه‌زاى خه‌بات و شارۆچكه‌كانى ترن بهپىَ سه‌رژمێرى ساڵى 1957 به‌شێوه‌ێكى یاسایى مامه‌له‌ى ماده‌ى 140 یان كردوه بهلاَم ئه‌وه‌ى ئه‌م خێزانانه‌ى بێزار كردوه گواستنه‌وه‌ى فۆرمى خۆراكیان بووه بۆ پارێزگاى موسل چونكه له كوردستان له هه‌موو شتێك بىَ به‌شكراون له ده‌زگاكانى ئیدارى حكومه‌ت وه‌كو كه‌سێكى بێگانه مامه‌له‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌كرێت بۆیه رۆژنامه‌ى خه‌بات ئیشوو ئازارى ئه‌م خهلكهى له زارى خۆى بۆ ده‌سه‌لاتدارانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌گوازێته‌وه به‌هیواین چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م خه‌ڵكه
قایمقامى قه‌زاى خه‌بات
(با سه‌ركردایه‌تى سیاسى كوردستان بیر له داواكارییه‌كانى ئه‌م خه‌ڵكه بكه‌نه‌وه و ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ى كه‌هه‌یه بۆ ئه‌م خه‌ڵكه‌ش دابین بكات)
(حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كارتێكى تایبه‌ت به‌و خێزانانه دروست بكات كه هه‌ر له‌شارو شارۆچكه‌كانى كوردستان نیشته جێن ومامهلهى مادده‌ى 140 یان كردوه)
رزگار مسته‌فا. ئه‌و هاوو لاتیانهى كه قه‌ره‌بۆ ده‌یان گرێته‌وه و فۆرمى خوراكیان گواسترایته‌وه سه‌ر پارێزگاكانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان ئه‌و هاوولاَتیانهى بىَ به‌ش كردوه له‌و پێداویستانهى كه له‌هه‌رێمى كوردستان دابه‌ش ئه‌كرێت له‌وانه‌ش دابه‌ش كردنى (( زه‌وى نیشته جىَ بوون ،نه‌وت،به‌شه خۆراكى مانگانه ،مۆله‌تى لێخورینى شوفێرى ، ره‌گه‌ز نامه) گه‌ر بۆشیان بكرێت زۆر به‌زه‌حمه‌ت بۆیان ئه‌كرێت پێویستى به ژماره‌ێك ره‌زامه‌ندى وه‌رگرتن هه‌یه. به‌راستى گرفتێك دروست بووه بۆ ئه‌م خه‌ڵكه‌یه وهه‌رچه‌نده ده‌بێت له پارێزگاكانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى له پارێزگاى موسل پێداویستیه‌كانیان بۆ دابین بكرێت بهلاَم وه‌كو ئاگادارین پارێزگاى موسل به‌ده‌نگ داواكارییه‌كانى ئه‌م خه‌ڵكه‌وه نه‌هاتوونه و به‌ڵكو فه‌رامۆشیان كردووه . بهلاَم ده‌كرێت سه‌ركردایه‌تى سیاسى كوردستان بیر له داواكارییه‌كانى ئم خه‌ڵكه بكه‌نه‌وه و ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ى كه‌هه‌یه بۆ ئه‌م خه‌ڵكه‌ش دابین بكات یان كار ئاسانى زیاریان بۆبكرێت تا ئه‌گاته ئاستى ئه‌وه‌ى كه هاوولاَتى تووشى زهحمهن و بێزارى نه‌بێت. ده‌كرێت حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كارتێكى تایبه‌ت به‌و خێزانانه دروست بكات كه هه‌ر له‌شارو شارۆچكه‌كانى كوردستان نیشته جێن ومامهلهى مادده‌ى 140 یان كردوه بۆ ئه‌وه‌ى له دابه‌شكردنى زه‌وه‌ى و نه‌وت و خزمه‌تگوزارییه‌كانى تر‌ى ژیان ئه‌وانیش به بوونى ئه‌م كارته تایبه‌ته سوود مه‌ند بن. هه‌رچه‌نده ده‌كرێت ئه‌و هاوولاتیانهى له دابه‌شكردنى زه‌وى بىَ به‌ش بوونه ده‌كرێت له قه‌زا و ناحیه‌كانى خۆیان بهبىَ ئه‌وه‌ى بگه‌رێنه‌وه بۆ پاریزگاكانیان بهبریارێكى تاك لایه‌نه زه‌وى بدرێته ئه‌م خه‌ڵكه‌یه . بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ستى ئه‌م خه‌ڵكه‌یه به‌هێز تربێت چونكه بۆپهرۆشى كورد بوو ئه‌م خه‌ڵكه فۆرمى خۆراكیان گواسترایه‌وه بۆ موسل و شوێنه‌كانى تر و به‌راستى رۆلێكى كاریگه‌ریان هه‌یه چونكه لهههلبَژاردنهكانى پارێزگاى موسل توانیان بهشداریكى كارایان هه‌بێت و چونكه خێزانێكى زۆر بژێوى ژیانیان زۆر خراپه و بۆیه هه‌سته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان تاسه‌ر به‌رده‌وام نابێت گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم ئاورێكى خێرا له‌م خێزانانهبدرێتهوه زۆر به‌په‌له‌ش . قه‌زاى خه‌باتیش یه‌كێكه كه زۆرترین رێژه‌ى خێزانانه‌ى لىَ نیشته جێه و رۆژانه‌ش تووشى ئه‌م گرفته‌ى هاوولاَتیان ئه‌بینه‌وه و به‌به‌رده‌وام سه‌ردانمان ده‌كه‌ن داواى پێداویستیه‌كانى ژیانیان ئه‌كه‌ن وه‌كو خه‌ڵكى ئه‌م ناوچه‌یه بهلاَم زۆربه‌ى شته‌كان كه بۆئێمه دێن مه‌ركه‌زین بۆیه ناتوانین هیچ بۆئه‌م خێزانانه بكه‌ین خۆتان ئاگادارن هه‌رشتێك دابه‌ش بكرێت بهپىَ فۆرمى خۆراك ئه‌بێت ئه‌وانیش فۆرمى خۆراكیان له پارێزگاى موسله.ئه‌وانه‌ى مادده‌ى 140 ده‌یان گرێته‌وه بىَ به‌ش ده‌ه‌بن لهههمووشتێك .ئه‌و خێزانانه نه لیستى ئاواره‌كان ناویان هه‌یه نه له كوردستانیش سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه‌كان بىَ به‌شن كه‌واته له‌هه‌ردوولا بوونه .وه‌كو پارێزگاى هه‌ولێرش ئه‌م خێزانانه وه‌كو دانیشتووى خه‌ڵكى موسل مامه‌له‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت . بۆیه من داوكارم ئاورێك له‌م خه‌ڵكه بدرێته‌وه ج به‌پێدانى كارتیكى تایبه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بێت یا به‌شێوه‌ێكى كاتى به‌شه خۆراك و نه‌وت و پێداویستیه‌كانیان بۆ بگوازرێته‌وه قه‌زاى خه‌بات .به‌راستى بێزارێكى توندیش هه‌یه له‌نێو ئه‌م خێزانانه.
هاوولاَتیانیش بێزارن
خێزانى شه‌هیدێك ((هیواخوازم سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ده‌نگ ئه‌م فه‌رامۆش كردنه‌ى ئێمه‌وه بێن و ناكرێت وا فه‌رامۆش بكرێن))
هاوولاَتیان ((له‌كاتى مامه‌له‌ى 140 ئێمه‌یان ئاگادار بكردبوایهوه كه فۆرمى خۆراكتان ئهگوازریتهوه بۆ موسل .چونكه له‌به‌شه خۆراكیش بىَ به‌ش كراوین له‌موسل))
تاهیر عه‌لى قادر موختار گه‌ره‌كى ءاشتى واته (دیبه‌گه) له‌قه‌زاى خه‌بات ده‌رباره‌ى ئه‌و خه‌ڵكه‌ى كه مادده‌ى 140 یان كردووه منیش یه‌كێكم له و خێزانانه‌ى به‌داخه‌وه ئێمه له‌سه‌ر كوردبوونمان رژێمى به‌عس ئێمه‌ى له‌سه‌ر زێدى باب وباپیرانمان راگواسته‌وه .بهلاَم دواى پرۆسه‌ى ئازادى ئێراق بهپىَ ده‌ستورى ئێراقى مامه‌له‌ى مادده 140 مان كرد بۆئه‌وه‌ى بگه‌رێنه‌وه ناوچه‌كانى خۆمان هه‌رچه‌نده تاوكو ئێتساتش ئه‌م خه‌ڵكه قهرهبۆنهكرایتهوه كه‌چى فۆرمى خۆراكمان گواسترایه‌وه بۆ پارێزگاى موسڵ جارێكى تر ئاواره بوینه‌وه كه‌وتینه‌وه ژێرده‌ستى به‌عسیه‌كانى موسل . من لێره‌دا گله‌یى وگازهندى خۆمان ئاراسته‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین بۆچى هیچ كارێكمان بۆ ناكرێت من یهكیكم له‌وانه‌ى كه كورێكم لێره مامه‌له‌ى زه‌واجى بۆنه‌كرا یان له‌یان لیخورینى ئتۆمۆبیل و به‌ناو كردنى وه‌كو عه‌ره‌بێك كارت بۆ ناكه‌ن چگه له‌دابه‌شكردنى نه‌وت و زۆر شتى تر بۆیه داواكارم له‌حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاورێك له‌م خێزانه هه‌ژارانه بده‌نه‌وه بۆچى وا فه‌رامۆش بكرێن ؟ یان ده‌كرێت كه‌ر كارێكمان هه‌بێت له‌ده‌زگاكانى ئیدارى با ره‌وانه به‌رێوه‌به‌رایه‌تى بازرگانى هه‌ولێرمان بكه‌ن چونكه ئه‌م خێزنانه هه‌موو ناویان ماوه له‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه پشتگیرى بهێنن به‌راستى زۆر بێزاربووینه وهزعیكى زۆر خراپمان هه‌یه چونكه به‌هه‌زاران كوردى ئه‌م كوردستانه دیسان ئاواره‌ى موسل بوینه‌وه ده‌بوایه له‌كاتى ده‌ست پىَ كردنى مامه‌له‌ى 140 ئێمه‌یان ئاگادار بكردبوایهوه كه فۆرمى خۆراكتان ئهگوازریتهوه بۆ موسل .چونكه له‌به‌شه خۆراكیش بىَ به‌ش كراوین له‌موسل كه‌چى لێره‌ش له‌كوردستان كه هه‌موو ژیانیكى خۆمان قوربانى كردوه كه‌چى ئه‌لێن كارتان بۆ ناكه‌ین یان له‌دابه‌شكردنى پێداویستیه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان فهارمۆش كراوین . تكایه چاره‌سه‌رێكمان لىَ بكه‌ن .
مامۆستا ئه‌حمه‌د حه‌مه‌د شه‌ریف : دواى پرۆسه‌ى ئازادى ئێراق خه‌ڵكى ئه‌م ناوچانه جارێكى تر به‌خاكى باپیرانیان شاد بوونه‌وه . جه‌ماوه‌رى كهندێناوى و گونده‌كانى ده‌ورووبه‌رى دواى دوو سال هه‌ستیان به بىَ ئومێدى كرد، چونكه له‌نێوان حكومه‌تى فیدرالى به‌غدا و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان په‌راوێز خراوان لهخزمهتگوزارییهكانى ژیان. له‌به‌رى ئه‌وه‌ى به‌ناوچه كێشه داره‌كانه وئه‌بێت بهپىَ ده‌ستورى ئێراقى و بهپىَ ماده‌ى 140 ئه‌م خه‌ڵكه قه‌ربۆ بكرێته‌وه و دواتر له راپرسێك بگه‌رێته‌وه سه‌ر هه‌رێمى كوردستان .هه‌رچه‌نده ئه‌م قه‌زایه له‌ساڵى 1996 خراوته سه‌ر پارێزگاى موسل .خه‌ڵكى ئه‌م ناوچانه كه مامه‌له‌ى ماده‌ى 140 یان كردوه له شارى هه‌ولێرو كۆمه‌لگا زۆره ملیهكان تا ئیسَتا ژیان به‌سه‌ر ده‌بن فۆرمى به‌شه خۆراكیان له پارێزگاى هه‌ولێر بۆ پارێزگاى موسل گوزرایه‌وه؟بۆیه له‌هه‌موو شتێك بىَ به‌ش كراوین له‌حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێمان ئه‌لێن ئێوه فۆرمى خۆراكتان سه‌ر به پارێزگاى موسله . له‌لایه‌كى تریشه‌وه ئه‌م خه‌ڵكه له‌مافى ده‌نگدانیش بىَ به‌ش كراوه له ههلبَژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان له‌موسل ئه‌م خه‌ڵكه‌ى ماده‌ى 140 و فۆرمى خۆراكى موسله له ده‌نگدان بىَ به‌ش كراین. كه‌چى له ههلبَرادنى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان و په‌رله‌مانى كوردستانیش بىَ به‌ش كراین و به ئێمه‌یان گوت فۆرمى خۆراكتان سه‌ربه پارێزگاى موسله. هه‌رچه‌نده تاوه‌كو ئێستاش بۆ ئه‌م خێزانانه روون نیه له ههلبَژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئێراق مافى ده‌نگدانمان هه‌یه یان نا.بۆیه داواكارم ئاورێك له خه‌ڵكه بدرێته‌وه چونكه له ساڵى (1987و 1988) له‌سه‌ر ماڵ وزێدى خۆى ده‌ركراوه له‌لایه‌ن رژێمى به‌عس و خانووه‌كانیان لىَ خاپوور كرا و كه‌ندێناوه لانه‌ى شۆرش و پێشمه‌رگه بووه بۆ ئیستا جارێكى تر ئێمه‌یان ره‌وانه‌ى پارێزگاى موسل كردوه .تاوه‌كوئێستا زۆربه‌ى خێزانه‌كان نازانن بریكارى خۆراكیان له‌كوێیه له پارێزگاى موسل .هه‌رچه‌نده ئه‌و خێزانانه‌ى مامه‌له‌ى ماده‌ى 140 یان كردوه زۆر بێزار و په‌ستن بۆیه ئومێد ده‌كه‌م حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه تاكه ئومێدى ئێمه‌یه به‌زووترین كات به‌ده‌نگ ئه‌م كێشه‌یه‌وه بێت و چاره‌سه‌رێكمان بۆ بدۆزنه‌وه چونكه به‌راستى له وولاتى خۆت و له‌سه‌ر كوردبوونت ئاواره بكرێت كه‌چى ئه‌مجاره‌ش به‌ده‌ستى حكومه‌تى هه‌رێم ئێمه ئاواره‌ى موسل بوینه‌وه و بۆیه له‌ده‌زگا ئیدارییه‌كانى هه‌رێم له‌هه‌موو مافێك و پێداویستك بى به‌ش كراوین .
په‌خشان عهبدواللا كه خێزانى شه‌هیده . ودانیشتووى قه‌زاى خه‌باته. به‌م جۆره هاته ئاخاوتن . من له‌ئازادى ئێراق هاوسه‌ركه‌م شه‌هید بوو ئێمه خاوه‌ن 8 منداڵى بچوكین. ئێمه‌ش مامه‌له‌ى ماده‌ى 140 مان كرد به‌راستى زۆر په‌شیمانم له‌وه‌ى كه ماده‌ى 140مان كرد چونكه حكومه‌تى هه‌رێم ئێمه‌ى ره‌وانه‌ى ژێر ده‌ستى به‌عسیه‌كان كردوه وفۆرمى خۆراكى ئێمه‌یان گواسته‌وه بۆ موسل له به‌شه خۆراك و نه‌وت و زه‌ویى و دامه‌زراندن و هه‌موو شته‌كانى ژیان فه‌رامۆش كراوین به‌داخه‌وه له‌كوردستانیش هیچ شیتك ئێمه ناگرێته‌وه گوایه خه‌ڵكى موسلین و فۆرمى خۆراكمان سه‌ربه پارێزگاى موسله كه‌واته له‌نێوان دوو حكومه‌ت ئێمه جارێكى تر بوینه سوته‌مه‌نى كورد بوونى خۆمان . هیواخوازم سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ده‌نگ ئه‌م فه‌رامۆش كردنه‌ى ئێمه‌وه بێن و ناكرێت وا فه‌رامۆش بكرێن.
PNA- به‌پێی توێژیینه‌وه‌یه‌كی زانستی ده‌ركه‌وتووه چاوه‌كانی مریشك له رووی بیناییه‌وه زۆر له چاوه‌كانی مرۆڤ و ئاژه‌ڵان به‌هێزتره، به تایبه‌ت بۆ ناسینه‌وه‌ی ره‌نگه‌كان كه توانای بینینی تیشكه‌كانی سه‌روی وه‌نه‌وشه‌یی هه‌یه.
له‌مباره‌یه‌وه دكتۆر (جۆزف كۆربۆ) كه له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانی له كۆلیژی پزیشكی زانكۆی واشنتن له (سانت لویس) له ویلایه‌تی میسۆری توێژیینهوهیهكیان له‌سه‌ر 5 مریشك ئه‌نجامداوه و ئه‌و لایه‌نه شارهوهییهی له تۆڕی چاوی مریشكدا بوونی هه‌یه، بۆیان ئاشكرا بووه.
له وتوێژینهوهیهی كۆربۆ و هاوكاره‌كانی ده‌ركه‌وتووه كه توانای ئه‌و باڵنده‌یه (مریشك) له‌رووی بیناییه‌وه زۆر له مرۆڤ به هێزتره و ره‌نگه‌كانیش باشتر له‌یه‌ك جودا ده‌كاته‌وه.
دكتۆر كۆربۆ ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی له چاوی مریشكدا هه‌یه، گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه چاوه‌كانی به قۆناغه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندن دا تێ ناپه‌ڕێت، بۆیه ئه‌و تۆڕه‌ی له چاوی مریشكدا هه‌یه زۆر له‌وه‌ی له چاوی به‌شێكی زۆر له ئاژه‌ڵه شیرده‌ره‌كاندا هه‌یه، به‌هێزتره.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت تۆڕی چاوی مرۆڤ زۆر هه‌ستیاره به‌رامبه‌ر به ره‌نگی سور، شین، سه‌وز. به‌ڵام چاوه‌كانی مریشك له توانایدایه تیشكه‌كانی سه‌رووی وه‌نه‌وشه‌یی ببینێت، ئه‌ویش به‌هۆكاری ئه‌و به‌هێزییه‌ی له تۆڕی چاوه‌كانی دا هه‌یه.
ه‌نگا و ره‌نگ - كچێكی سعودیایی شانزده هه‌زار بۆ زاوایه‌كی شیاو ده‌دات | |
PNA – كچێكی سعودیایی گوتوویه‌تی ئاماده‌یه 60 هه‌زار ریال (16 هه‌زار دۆلار) بدات ئه‌گه‌ر بێت و زاوایه‌كی شیاوی بۆ ده‌سته‌به‌ر بكرێت. به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی business.com، خه‌دیجه داواكارییه‌كی ئاراسته‌ی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی كردنی خێزان كردووه و دوای ئه‌مه‌ش 400 كه‌س په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردووه و ویستوویانه ببنه هاوسه‌ری خه‌دیجه. ئه‌و لیژنه‌یه كار ئاسانی بۆ كچان ده‌كات كه هاوسه‌ری داهاتوویان بدۆزنه‌وه و خزمهتگوزارییهكهشیان بێبه‌رامبه‌ره. |
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجێنسی هه‌ولێر تایبه‌ت به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند: "ئه‌و ئافره‌ته ناوی "س . ق . ر" ته‌مه‌ن 20 ساڵه و به‌هۆی كێشه‌یه‌كی خێزانیه‌وه هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ناوی "ره‌نجده‌ر جه‌مال خدر" ته‌مه‌ن 23 ساڵ ده‌سوتێنێت و خۆیشی ده‌سوتێنێت".
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: "به‌هۆی سه‌ختی و رێژه‌ی زۆری سوتاوییه‌كه‌یه‌وه پیاوه‌كه گیانی له‌ده‌ست دا" .
به‌پێی لێكۆڵینههوهكانی پۆلیسیش په‌راوی لێكۆڵینه‌وه له بنكه‌ی پۆلیسی قوشته‌په‌یه و دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ش بریاری به‌ندكردنی ئه‌و ئافره‌ته‌ی داوه ، به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی زیاتر و ورده‌كاری روداوه‌كه لیكۆڵینه‌وه له هۆكاره‌كه‌ی به‌رده‌وامه " .
PNA – به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی عێراقی له بواری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ركه‌وتووه كه ئافره‌تانی عێراقی زیاتر له ترسی ژنی دووه‌م روو له ئارایشگا ده‌كه‌ن .
هه‌ر لهوبارهویه خاوه‌نی یه‌كێك له ئاریشگاكان له‌باره‌ی یه‌كێك له ئافره‌تانه‌ی سه‌ردانی ده‌كات گووتی: "دایكی محه‌ممه‌د گرنگییه‌كی زۆر به خۆی ده‌دات و هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك بۆ كورتكردنه‌وه‌ی قژی سه‌ردانی ئارایشگاكهمان ده‌كات، ئه‌م گرنگی دانه له ناكاوهش به‌بێ هۆكار نه‌بووه و ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه دایكی محه‌ممه‌د زانیویه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌ی خه‌ریك هه‌وێی به‌سه‌ر دێت كه هاوهسهرهكهی به نیازه كچێكی بیست ساڵی به بێ ئاگاداری ئه‌و بهێنێت".
هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه یه‌كه‌م دیارده نییه‌و دوا دیارده‌ش نابێت، له‌كاتێكدا سه‌رۆكی حكومه‌تێك ته‌مه‌نی له په‌نجا ساڵ تێپه‌ڕیوه به‌ئاشكرا ژن ئه‌هێنێت، گه‌نجی وڵاته‌كان له‌تاوی بێكاری و هه‌ژاری له‌بارێكی ده‌رونی خراپ‌دا ئه‌ژین، ده‌یان دیارده‌ی دزێوی دژ به بنه‌ما ئه‌خلاقییه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه سه‌ریان هه‌ڵداوه وزۆربه‌ی گه‌نجان قه‌ده‌ری خۆیان ته‌سمیلی دواڕۆژێكی نادیار ئه‌كه‌ن و وڵات جێده‌هێڵن بۆ گه‌ڕان به‌دوای ژیانێكی ئاسوده‌دا.
ئه‌وی مایه‌ی نیگه‌رانییه، ووڵاتی عیراقی یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی گه‌نج تیایدا له‌بارودۆخێكی نائارام و حاڵه‌تێكی ده‌رونی وێراندا ئه‌ژی، به‌تایبه‌ت دوای ڕوخاندنی ڕژێمی به‌عس، موعاناتی خه‌ڵك به‌گشتی و گه‌نج به‌تایبه‌تی ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ له‌دابه‌زینه به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه ناسه‌قامگیر هی بۆته هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌ژاری، ئێستا كوشنده‌ترین ده‌ردی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقه.. هه‌ڵبه‌ت مه‌سه‌له‌ی گه‌نج له‌عێراق مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگه و بۆته كێشه‌یه‌كی گه‌وره به‌تایبه‌ت زیاد بونی ژماره‌ی بێوه‌ژن و كچانی قه‌یره به‌هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی ڕیژه‌ی پیاو له‌ئاست ڕێژه‌ی ژن‌دا.. هه‌ر كێشه‌یه‌ك ده‌یان كێشه‌ی مه‌ترسیداری به‌دوی خۆی كێشكردووه.. بۆ جاره‌سه‌ركردنی یه‌ك له وكێشانهمهسهلهی زۆری رێژه‌ی ژنانی بێ پیاوه،
بۆچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه هه‌نگاوێك!!
له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان له‌شاره‌كانی ناوه‌ڕاست وباشوری عێراق بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و دیارده‌یه ڕیگه‌یان بۆ پیاوان ئاسانكردووه كه ژنێك و دووان و سییان ماره بكه‌ن و بۆ كارئاسانی بۆ هه‌ر ژنێك بڕی ٢٠٠٠ دۆلار ئه‌به‌خشنه پیاوه‌كه... ئه‌وه‌یه شازی بڕیار و لوتكه‌ی بڕیاری چاره‌سه‌ركردن خۆ له‌وانه‌شه تاڕاده‌یه‌ك ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی سواڵكردن و سێكسفرۆشی به‌ڵام ڕێگه‌خۆشكه‌ره بۆ زیادكردنی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان!!
باشه ئه‌گه‌ر حكومه‌ت له‌بڕیارێكی هاوشێوه‌دا هاوكاری گه‌نجان بكات بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی باری ئابوری و بڕێك پاره‌ش بكاته دیاری بۆ كارئاسانی له‌به‌رده‌م گه‌نجاندا مه‌سه‌له‌ی مانه‌وه‌ی كچان و كوران بێ هاوسه‌ر كه‌متر نابێت؟؟ یان به‌شێكی داهات ته‌رخان بكات بۆ دروستكردنی كارگه‌و پرۆژه‌ی كار تاوه‌كو گه‌نج سودمه‌ندبن، چیتر به‌ده‌ردی قه‌یره‌بون و چاره‌نوسی نادیاره‌وه غه‌م نه‌خۆن و ژیان بهڕێنهكهن! یان ئه‌بێت گه‌نجان ته‌نها بێوه‌ڵام بپرسن بۆچی بۆتۆ و بۆمن نا؟
تێبینی / ئه‌م بابه‌ته له ژماره نوێێ ٩-٢-٢٠١٠ گۆڤاری (نم نم) بڵاوبۆته‌وه.
قه‌زاى خه‌بات .. ده‌نگ به هاوپه‌یمانى كوردستانى و كاندیدانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ده‌ن.
ریپۆرتاژ / سه‌ید مه‌جید به‌رزنجى
جه‌ماوه‌رى قه‌زاى خه‌بات به‌په‌رۆشه‌وه چاوه‌روانى 7ى ئازار ئه‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى به كهرنهڤالێكى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتیمانى روو له بنكه‌كانى ده‌نگدان بكه‌ن . دانیشتوانى قه‌زاى خه‌بات له‌پێناو پێشمه‌رگایه‌تى و به‌شداریكردنیان لهشۆرشهكانى كورد و شۆرشى ئه‌یلولى مه‌زن ئاواره‌ى وولاتى ئێران و خوارووى ئێراق بوونه . بۆیه جهماوهركهى ده‌نگیان بۆ لیستى هاوپه‌یمانى كوردستانى و كاندیدانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه . رۆژنامه‌ى خه‌بات له‌گه‌شتێكى مه‌یدانى دا بهئازدانه ده‌نگى خۆیان ئاشكرا كرد كه ته‌نها ده‌نگ به هاوپه‌یمانى كوردستانى و پالێوراوانى پارتى ئه‌ده‌ن .
مامۆستا رزگار عوسمان : بۆیه ده‌نگ ده‌ده‌م به لیستى هاوپه‌یمانى كوردستانى ، چونكى كاندیده‌كانى كوالیفای و لێهاتو و به ئه‌زموونن ، وه كاندیدى ئه‌كتیڤ و جێى چاون بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوان به‌غدا و هه‌رێم و
باشتر كاركردن بۆ هه‌ستى نهتهوهایهتى و به‌هێزكردنى پێگه‌ى كورد له به‌غدا.وه له لایه‌كى تر لیسته‌كانى تر‌ى باشور‌و ناوهرِاستى عیراق بایه‌خێكى زیاتر و باكگراوندێكى سیاسى دوور‌و درێژیان هه‌یه له‌گه‌ل جێبهجێكهران و به‌رپرسانى لیستى هاوپه‌یمانى، ئه‌گه‌ر سه‌یرى مێژوو بكه‌ین ئه‌و رِاستیهمان بۆ ده‌ر ده‌كه‌وێت ، وه له هه‌مان كاتدا لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان پێگه‌یه‌كى جه‌ماوه‌رى زۆر فراوانى هه‌یه له هه‌موو شار‌و شارۆچكه‌كانى كوردستان و ته‌نانه‌ت له‌پارچه‌كانى تر‌ى عیراقیش، به‌لام هێڤى خوازین پاش به‌خشینى متمانه‌مان به‌و كاندیدانه بتوانن به‌ڵینه‌كانیان ببه‌نه سه‌رو خزمه‌تى شه‌قامى كورد بكه‌ن و به‌هێزكه‌رى بیرى نه‌ته‌وایه‌تى بن . وه بۆ ئه‌وه ده‌نگ ده‌ده‌م كه لام روونه به‌ره‌یه‌كى به‌هێز پێك ده‌هێنن له پارله‌مانى داهاتووى عیراق و له هه‌مان كاتدا پۆستى بالاشمان ده‌بێت و شه‌ریكێكى كارى پێكهاته‌ى حكومه‌تى داهاتوو ده‌بین ، جا له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه بۆئه‌وه‌ى به‌رزبین و به هێزبین و چاكك كه‌ر بین و رێكخه‌رى هه‌نگاوه شارهواكانى داهاتوو بین و بیرمان په‌رته‌وازه نه‌بێت و پێویسته ده‌نگ بده‌ین به‌و كه‌سه ئه‌كادیمى و فرۆیشنالانه.
مامۆستا ئاراز محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د: من ده‌نگ به‌لیستى هاوپه‌یمانى كوردستانى و پالێوراوانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ده‌م چونكه زامنى ده‌سكه‌وته‌كانى گه‌لى كورده ، خه‌بات كردنى به‌رده‌وامى لیستى كوردستانیه بۆ كوردستانێكى سه‌ربه‌خۆ ، هاوپه‌یمانى كوردستانیه داكۆكى كارى مافه‌كانى مرۆڤ و ئازادییه‌كانى تاكه له ئێراق ، ده‌نگم به‌خوێن بۆ هاپه‌یمانى و كاندیدانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه
مامۆستا كنعان مجید : به‌هیوایه‌كى زۆره‌وه ده‌نگ به لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان ده‌ده‌م چونكه لیستێكیه خاوه‌ن مێژوویه‌كى پرِلهخهباته له‌گه‌ڵ مه‌ینه‌تیه‌كانى میلله‌ت ژیاوه قوربانى داوه له‌پێناو به‌ده‌ست هێنانى مافه رِهواكانى گه‌لى كورد چه‌ندین ده‌سكه‌وتى و مێژووى گرینگى به‌ده‌ست هێناوه وهدهتوانىَ پارێزگارى له‌و ده‌سكه‌وته‌كانى گه‌له‌كه‌مان وداكۆكیان لىَ بكات به‌تایبه‌تى له‌سه‌ر مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌كاندا وه جێبه‌جێكردنى گشت مادده ده‌ستوریه‌كان ته‌نها لیستى هاوپه‌یمانى كوردستانیه كه هیوامان پێیه‌تى به‌رگریمان لێبكات له‌پلانى ناحه‌زان و خاكمان بپارێزى له‌دوژمنان
نازه ئه‌له‌ند له سه‌رۆكایه‌تى زانكۆ سلێمانى : من ته‌نها تاكه ئومێدم بۆ به‌دیهێنانى ئامانجه‌كانى نه‌ته‌وه‌كه‌م له لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان 372 و پالێوراوانى پارتى ئه‌بینمه‌وه بۆیه به‌خوێنم ئه‌لیم بهلىَ . چونكه هه‌ر كوردستانى به‌رانبه‌ر دوژمنانى گه‌له‌كه‌مان شێرانه وه‌ستاوه بزوتنه‌وه‌ى رزگاریخواى كوردستان و ههلیگرساندنى شۆرشه‌كانى كورد و ده‌سكه‌وته‌كانى دواى راپه‌رینى به‌هارى 1991 له‌سه‌ر ده‌ستى ئه‌وان هاته كایه‌وه بۆیه خه‌باتى نه‌پساوه‌ى لیستى كوردستانى به‌رده‌وامه بۆ ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان و گه‌رانه‌وه‌ى كه‌ركوك و ناوچه دابراوه‌كان بۆ باوه‌شى دایك . داواكارم له‌جه‌ماوه‌رى كوردستان به‌هه‌ستێكى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتیمانى و ئاینیه‌وه روو له بنكه‌كانى ده‌نگدان بكه‌ن و ده‌نگى خۆیان بۆ هاوپه‌یمانى كوردستانى و پالێوراوانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بده‌ن.
ئاره‌زوو حوسَین فه‌رمانبه‌رى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات : ده‌نگم بۆلیستى هاوپه‌یمانى كوردستانیه ئه‌و لیسته‌ى نیو سه‌ده‌یه خه‌بات ئه‌كات بۆ ئازادى كوردستان . بۆئه‌وه‌ى ئێمه‌ى كوردیش خاوه‌ن وولاتێكى سه‌ربه‌خۆبین و ده‌سكه‌وته‌كانمان پارێزراو بێت ئه‌مه‌ش ته‌نها لیستى كوردستانى و پالێوراوانى پارتى دموكراتى كوردستان ئاینده‌ى ئێمه‌یه.
مامۆستا شاخوان خدر به‌رزنجى: لیستى هاوپه‌یمانى كوردستانى ههلقولاوى نێو گه‌له‌كه‌یه‌تى و له‌پێناو میلله‌ته‌كه‌ى به‌رده‌وام تىَ ئهكۆشێت بۆبهدیهێنانى ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و خۆشگوزارانى گه‌له‌كه‌ى بۆیه به‌رده‌وامه له‌خه‌باتى سیاسى خۆیدا. خه‌بات و قوربانى دانى لیستى كوردستانى خوێنى شه‌هیده‌كانمانه بۆیه داواكارم لهكهسووكارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و كیمیاباران ده‌نگیان به خوێنى رۆله‌كانیان بده‌ن تاوه‌كو شه‌هیدان گیانیان ئاسووده بێت بۆیه ده‌نگم ده‌نگى شه‌هیدانى كوردستانه .ده‌نگم ده‌نگى پالێوراوانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه.
په‌یمان جه‌واد قادر. رۆشنبیر: له‌به‌رئه‌وه‌ى لیستى هاوپه‌یمانى كوردستانى هه‌ڵ ئه‌بژێرم لیستى ئا شتى خوازیه ولیستى پێگه‌یاندنى گه‌نجانه ولیستى پشتگیرى كردنه له مافى ئافره‌تان و لیستى نوێبونه‌وه‌یه بۆیه ده‌نگ به هاوپه‌یمانى كوردستانى و پالێوراوانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئه‌ده‌م له پێناو خزمه‌تكردنى میلله‌ته‌كه‌م .
مامۆستا سه‌مه‌د مه‌لا ئیسماعیل:لیستى هاوپه‌یمانى كوردستانى تاكه لیسته داكۆكى له مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان ئه‌كات هه‌ر ئه‌م لیسته‌یه سه‌نگى مهحكى كورده له به‌غدا بۆیه شایسته‌ى ئه‌وه‌یه كه ده‌نگى خۆمانى پىَ بده‌ین چونكه ئه‌و لیستانه‌ى ئێستا خۆیان به پارێزه‌رى راسته قینه‌ى كوردستان ئه‌زانن تا ئه‌مرۆ لهكوىَ بوون كاتىَ پێشمه‌رگه به‌رگرى له‌شارى خانه قین ده‌كرد .ئه‌م لیسته ههلقولاوى هه‌موو ئازار و تێكۆشانه‌یه كه له‌سایه‌ى ره‌نج و خه‌باتى شه‌هیدانى ئه‌م لیسته توانیومانه به ئازادى بژین ونوێنه‌رى راسته قینه‌ى خۆمان به ئازادى ههلبَژێرین ده‌خوازم له رۆشنبیران و ئازادى خوازان ده‌نگ به هاوپه‌یمانى كوردستان و كاندیدانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بده‌ن.
مامۆستا مه‌عروف حمه‌د سه‌عید: له‌به‌ر ئه‌وه ده‌نگ به لیستى هاوپه‌یمانى كوردستانى ئه‌ده‌م ،تاكه لیسته خزمه‌تى ته‌واو چین و توێژه‌كانى كوردستان ئه‌كات،هه‌وره‌ها پارستنى ده‌سكه‌وته‌كان و به‌دیهێنانى ته‌واوى داخوازیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆگه‌رانه‌وه‌ى ناوچه دابرِاوهكان وداكۆكیكردن لهجێبهجىَ كردنى ده‌ستورو ته‌واوى مافه‌ره‌واكانى نه‌ته‌وه‌كه‌مان بۆیه داوا لههاوولاَتیانى كوردستان ده‌كه‌م ده‌نگ به لیستى كوردستانى و كاندیده‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بده‌ن چونكه ئه‌ركێكى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتیمانیه .
مه‌نال عهبهدال عه‌بدالرحمان . لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان لیستى گه‌شاندنه‌وه كوردستانه ولیستى خهباتێگرانى گه‌له‌كه‌مانه .هاوپه‌یمانى كوردستانى زادى بیرى میلله‌ته‌كه‌مانه . شورشهكانى گه‌له‌كه‌مان شاهێدین بۆئه‌وه‌ى ئێمه‌ش ده‌نگیان پىَ بده‌ین .ده‌سكه‌وته‌كانى ئێستاى كوردستان له‌سه‌رده‌ستى ئه‌وانه‌وه بوون . بۆیه ده‌نگ دان به لیستى هاوپه‌یمانى كوردستانى و پالێوراوانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌نگدانه به‌خه‌بات و قوربانى دانى میلله‌ته‌كه‌مان.
مامۆستا نه‌وزاد غازى : ده‌نگدان به‌لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان ژماره 372 ده‌نگدانه به‌خوێنى شه‌هیدان و به‌رده‌وام بوونه له خه‌بات و داكۆكیكردنه لهچهسپاندنى سه‌رجه‌م ئه‌و مافانه‌ى كه‌وا به‌دینه هاتوونه و پارێزگاریكردنه له ده‌سكه‌وتانه‌ى كه‌وا به‌خوێنى شه‌هیدان به‌دیهاتوون ده‌نگم ده‌نگى كوردستانى و پالێوراوانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه.
مامۆستا بێگه‌رد محمد كریم : به‌دلنیاییه‌وه ده‌نگ به لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان ده‌ده‌م به‌دى هینهرى خواسته‌كانى میلله‌ته له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق چونكه تاكه لیسته بۆگه‌یاندنى ده‌نگى تاكى كورد‌و گه‌رانه‌وه‌ى ناوچه كێشه‌داره‌كان وه پالیوراوهكانى ئه‌م لیسته شایه‌نى ئه‌وه‌ن كه‌ده‌نگیان پێبده‌م ولهئاستى ئه‌و به‌ر پرسیاریهتهدان..به‌ئومێدى سه‌ركه‌وتن بۆ لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان.
مامۆستا بسام عه‌بدولخالق : بۆ خزمه‌تكردن به په‌روه‌رده وفێركردن له پێناو ژیانیكى خۆشگوزه‌رانى مامۆستایان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شار‌و شارۆچكه و گونده‌كانى كوردستان و بۆ پاراستنى ئاسایش و ئارامى هه‌رێمه‌كه‌م ده‌نگ به لیستى كوردستانى و كاندیدانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ده‌م ئومێد ده‌كه‌م .
مامۆستا ئه‌حمه‌د ئیسماعیل: بۆگه‌رانه‌وه‌ى ناوچه دابراوهكانى كوردستان و جێبهجىَ كردنى مادده‌ى 140 و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى پێشمه‌رگه و یاساى نه‌وت و گاز و كێشه ههلپسێردهراوهكانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ سازش نه‌كردن له‌سه‌ر كوردستانى بوونى كه‌ركوك ده‌نگ به لیستى هاوپه‌یمانى كورستانى و كاندیدانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ده‌م.
مامۆستا دلدار سه‌عدى: ده‌نگ ده‌ده‌م به لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پارێزه‌رى ده‌ستكه‌وته‌كانى دوێنێ و به‌دیهێنانی ده‌ستكه‌وته‌كانى به‌یانین, هه‌روه‌ها داكۆكیكه‌رى راسته‌قینه‌ى مافه‌كانى كورده, ته‌نها هاوپه‌یمانى كوردستانه ده‌توانێ كاربكات بۆ به مه‌ده‌نى كردنى كۆمه‌ڵگا و ئازادى تاكه كه‌سی.
ریپۆرتاژ+ فۆتۆ*سه‌ید مه‌جید به‌رزنجى
قه‌زاى خه‌بات وێراى ئه‌وه‌ى ده‌ڤه‌رێكى ستراتیژیی وچه‌ندین شارى پێدا گوزره ده‌كه‌ن وهه‌روه‌ها ناوچهێكى گشت وگوزاریشه به‌تایبه‌تى بوونى(دارستانێكى گه‌وره‌و زىَ ى گه‌وره‌ش ) وێراى بوونى چه‌ندین كێلگه‌ى به‌روبوومى كشتوكالى هاوینه .بهلاَم به‌داخه‌وه ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه (زبلخانهێكى یه‌كجار گه‌وره‌و له رێگاى هه‌ولێر_ خه‌بات ونزیك كۆمه‌لگاى كانى قرژاله دانراوه ) لهلاێكى تریشه‌وه ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه (كارگه‌ى رۆن ) لهمهركهزى قه‌زاى خه‌بات دانراوه ..كه‌هه‌ردووكیان كاریگه‌رێكى زۆریان لهسهرلهناوچوونى ژینگه و ته‌ندروستى هاوولاتیان هه‌یه.ئه‌وه‌ى هامشۆى ئه‌م رێگایهبكات دهبینىَ كه‌چ دووكهلێكى هه‌یه هه‌ندێك جاریش بوونى زۆرى دوكهلهكه بوته هۆى رووداوى ئۆتۆمۆبیل . له‌گه‌شتێكى مه‌یدانى بۆ‌نێو ئه‌م دووشوێنه رۆژنامه‌ى خه‌بات هاوولاتیان دهێنته ئاخاوتن ...
كۆمه‌لێك ههرزهكارلهكچان وكورِان شه‌و رۆژ خه‌ریكى كۆكردنه‌وه‌ى پاشماوه‌ى زبڵن ؟؟
رێگاى سه‌ره‌كى هه‌ولێر- خه‌بات شوێنێكى ستراتیژییه كه‌م كه‌س هه‌یه رۆژانه پێدا تێپه‌ر نهبىَ .به‌لام به‌داخه‌وه له جیاتى جوانكردنى ئه‌م رێگایه به دار‌و دره خت ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه زبلخانهیهكى گه‌وره له نزیك كۆمه‌لگاى(كانى قرژاله) دانراوه بووته جیگاى كۆكردنه‌وه‌ى كوروكچى هه‌رزه‌كار كه تییدا شه‌وورۆژ خه‌ریكى كۆكردنه‌وه‌ى پاشماوه ى زبڵن . جگه له مه‌ش شه‌وانه هاتوو چۆكردن له‌م رێگایهبووته گرفتى سه‌ره‌كى شوفێران .چونكه له به‌ر دووكهلى ئه‌م زیڵخانهیه چاو چاو نا‌بینیت و بووته هۆى رووداوى ئۆتۆمبیل.له لایه‌كى تریشه‌وه دانیشتوانى كۆمهلگاوگوندى كانى قرژالهى بێزار كردووه له به‌ر بلاَوبوونهى نه‌خۆشى به هۆى مێش‌و مه‌گه‌ز .پاش ئه‌وه‌ى تێكراى دانیشتوانه‌كه‌ى په‌نایان بۆ رۆژنامه‌ى (خه‌بات) هێنا تاوه‌كو ده‌نگى بێزاری خه‌لك له رێگاى ئه‌م رۆژنامه‌یه بگاته به‌رپرسان چاره‌سه‌رێكى ئه‌م گرفته بدۆزنه‌وه .ئێمه‌ش به چاكمان زانى سه‌ردانى ئه‌م زبڵخانه‌یه بكه‌ین و رێپۆرتاژێك ئاماده بكه‌ین خاتوو (چیمه‌ن مه‌لا حس) كارگێرى لێژنه‌ى ناوچه‌ى خه‌باتى یه‌كیتى ئافره‌تانى كوردستان ده‌ڵى وه‌ك هه‌مومان ده‌زانین ماوه‌یه‌كه زبڵخانه‌ى كانى قرژاله بووته حه‌شارگه‌ی ئه‌و كور وكچه گه‌نجانه‌ى ده‌چن بۆ بازرگانى كردن به‌و شتوو مه‌كه‌ى كه فرىَ ده‌درێته ئه‌م زبڵخانه‌یه رۆژانه كۆمه‌لێك كور وكچى هه‌رزه‌كارى هه‌ولێر و ده‌وروبه‌رى دێن بۆ شت كۆكردنه‌وه . هه‌مویان خۆیان ده‌شارنه‌وه هه‌تا نهناسرینهوه . ئه‌مه‌ش دڵهراوكىَ و نه‌خۆشى ده‌روونى بۆ ئه‌م كور و كچانه په‌یدا كردووه له رووى ده‌روونیه‌وه هێشتا زبل فرىَ نه‌دراوه ئه‌وا بازرگانى پێوه ده‌كرێت هه‌ر له سه‌ر ئۆتۆمبیلى شاره‌وانى نرخێكى خه‌یالى بۆ داده‌نێن و دهیكرن . ئایا ئه‌و زبله ئه‌م پاره‌یه‌ى كه پى دراوه ده‌ى كاته‌وه به تایبه‌تى گه‌ره‌كه‌كانى هه‌ولێر جیا له گه‌ره‌كى دۆلاراوهو گه‌ره‌كى باداوه ئه‌مانه نرخیان له یه‌كتر جیایه . ئایه له رووى كۆمه‌لایه‌تى كارى واى لێ هاتووه كچیكى تازه پیگه‌یشتوو شه‌و رۆژ له‌م زیڵخانهیه بمینیته‌وه دهبىَ چى رووبدات . هه‌ر یه‌كێك له خۆمان ئه‌گه‌ر بڵێین ئه‌وا لهپایتهختى هه‌رێمى كوردستان ئه‌م هه‌موو سه‌نته‌ره وخوله جۆراوجۆرانه هه‌یه با كچه‌كانیان روو له‌م شوێنانه بكه‌ن . له وانه‌یه زۆر بهنارێكى وه لامى به‌رامبه‌ره‌كه‌ى بدرێته‌وه بڵێن سه‌نته‌رى چى . ئه‌مه‌یان چونكه پاره په‌یدا كردنه زۆر ئاساییه كه شه‌ویش له‌م زبلخانهیه ئه‌مه كه‌ى شارستانیه‌تى و رۆشنبیریهتى كورد ئه‌مه‌ى هه‌ڵگرتووه . بۆیه له رێگاى ئێوه داوا له‌م دایك و باوكانه ده‌كه‌ین كه چیدكه وا له‌م كور و كچه گه‌نجانه نه‌كرێت به دواى كارى نا رێك و نابهجىَ بكه‌ون .چونكه له رووى كۆمه‌لایه‌تى كارى زۆر خراپى لىَ ده‌كه‌وێته‌وه . داوا له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م كه ئه‌م دیارده ناشارستانیه نههێڵىَ و هه‌روه‌ها داوا له شاره‌وانى هه‌ولێر ده‌كه‌م شوێنێكى دوور له ئاوه‌دانى بۆ زبڵخانه دیارى بكرێت و داوا له كچ و كوره هه‌رزه كاره‌كانیش ده‌كه‌م با بیر له شوێنه گشتى یه‌كان وه‌كو سه‌نته‌رو خولى جۆراو جۆر بكه‌ن و په‌ره به توناكانیان بده‌ن چونكه كۆمه‌ڵگاى كورده‌وارى چاوه‌رێى نه‌وه‌ى وه‌كو ئێمه‌ن . له‌لایه‌كى تریشه‌وه له‌مه‌ر كارگه‌ى رۆنى نێومهركهزى قه‌زاى خه‌بات گوتى ،نازانم چ یاساێك هه‌یه بۆدروستكردنى ئه‌م كارگانه لهنێوشاردا كه كاریگه‌رى زۆرخراپى لهسهرژینگهو ته‌ندروستى هاوولاتیان هه‌یه ئێمه بێزاربووینه له‌به‌ر دووكهلى ئه‌م كارگه‌یه وبۆنهكهى پێویسته حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان یاساێك بۆئه‌م كارگانه دابێنت وئومێدهوارم ئه‌م دوودیاردهیه نه‌مێنێت .
كچ و كوره‌كانى نێو ئه‌م زبڵخانهیهدا ئێمه پاشماوه‌كان له شوفێره‌كان ده‌كرینه‌وه به مه‌رجێك ئه‌گه‌ر هى گه‌ره‌كه دهوڵمهندهكان بێت؟
كات (4)ى پاش نیوه‌رۆ بوو خۆم و كامیراكهم روومان له زبڵخانه‌كه كرد كه منیان بینى كامیرام پىَ یه یه‌كسه‌ر كچ و كوره‌كان بهشیشهكانى ده‌ستیان بۆم هاتن پاش جنێو و قسه‌ى ناشرین و هه‌ره‌شه‌ى لێدان توانیم وه‌كو رۆژنامه نووسێك بروایان پىَ بینم و قسه بۆ رۆژنامه‌ى خه‌بات بكه‌ن . سه‌ره‌تا ... كچه تازه پىَ گهیشتووێك كه‌ن ناوى (سۆزان عه‌بدول رحمان ته‌مه‌ن (16) ه سالان بوو و وتى .. من ئه‌وا (8) ساله كارمه ونهخوێندهوارم و دانیشتووى یه‌ك له گه‌ره‌كه‌كانى شارى هه‌ولێرم و شه‌و رۆژ كارده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ى بژێوى خیزانهكهمانى پىَ دابین بكه‌م هه‌ندێك رۆژ ئه‌گه‌ر زبڵى گه‌ره‌كه ده‌وله‌مه‌نده‌كان زۆر بێت ئه‌وا ئه‌و رۆژه پاره‌یه‌كى چاكمان به‌ده‌ست ده‌كه‌وێت ره‌نگه بگاته (200) دووسه‌د هه‌زار زیاترمان به‌ده‌ست ده‌كه‌ویت ئه‌گه‌ر شوفێره‌كان زبڵه‌كانیان به پاره به ئێمه نه‌ده‌ن . منیش ئاره‌زووم هه‌بوو وه‌كو كچێكى ئه‌م شاره قوتابى یا خود فه‌رمانبه‌ر بومایه بهلاَم ئاخ نه‌بوونى فێرى زۆر شتى خرابت ده‌كات .
(ستار حمید ته‌مه‌ن ) (13) سـال دهڵىَ: منیش حه‌زم ده‌كرد رووم له قوتابخانه بكرد بوایه نه‌ك وه‌كو ئێستا نه خوێنده‌وارم خه‌ڵكى شارى هه‌ولێرم و شه‌و ورۆژ كاردهكم له‌م شوێنه تووشى زۆر ئازار هاتووینه له لایه‌ن پۆلێس و چه‌ندین جار ده‌ستگیر كراوین بهلاَم ناتوانین بژین بهبىَ زبڵخانه .
رێبوار عبدول ره‌حمان ته‌مه‌ن (19) سالان دهڵىَ: من و دوو خوشكم له‌م زبڵخانهیهدا كار ده‌كه‌ین ئێمه ئێستا رێگامان بهتو دا بێیته نێو ئه‌م زبڵخانه‌یه وه‌كو خه‌لكى ئه‌مریكا و به‌ریتانیا نین كه بچیته نێو زبڵخانهكانیان بتكوژن بروابكه له ته‌هران پایته‌ختى ئێران گرفتى زبڵخانه‌یان نى یه كه‌چى ئێمه له شارێكى بچوكى وه‌كو هه‌ولێر تا ئێستا نه توانراوه زبڵخانهیهكى گشتى دابنرێت چونكه بۆ ئێمه قازانج تره . ئه‌گه‌ر شوفێرهكانى شاره‌وانیش زبلى گه‌ره‌كه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان وه‌كو هى گه‌ره‌كه هه‌ژاره‌كان پێمان بده‌ن ئه‌وا رۆژ هه‌یه (300) سى َسهد هه‌زار دینارمان ده‌بیت . بهلاَم ئه‌وانیش بوونه‌ته شه‌رێكى ئێمه.نازانم بۆ چى
ســامى عومه‌ر ته‌مه‌ن (24) ساڵ و ئه‌حمه‌د خدر ته‌مه‌ن (16) ساڵ و هونه‌ر حوسین ته‌مه‌ن (23) ساڵ ده‌ڵین :ئێمه نه‌خوێنده‌وارین ئه‌م زولمه له لایه‌ن دایك و باوكمان لێمان كراوه خه‌ڵكى گوندى مامزاوهى شــارى هه‌ولێرێن هه‌ر له ته‌مه‌نى (8) ســاڵیهوه ئێمه ته‌نها كارمان له زبڵخانه كردووه . به شه‌و و به رۆژ له گه‌ڵ ژماره‌یه‌كى زۆر كچى هه‌رزه‌كار . ئێمه رۆژانه كه‌ل و په‌ل كۆده‌كه‌ینه‌وه ئینچا چه‌ند كه‌سێكى ده‌وڵه‌مه‌ند لێمان ده‌كرنه‌وه بۆ خۆیان سوود له پلاستیك فافۆنهكان وه‌رده‌گرن پرسیارمان لێیان كرد سه‌باره‌ت به تووشبوونى نه‌خۆشى چونكه ئه‌وان شه‌و رۆژ له‌م زبڵخانه‌یه دا كالر ده‌كه‌ن . هاتنه وهلاَم و گۆتیان باشه ئه‌ى ئه‌گه‌ر یه‌كێك خۆى میكرۆب بێت چۆن تووشى نه‌خۆشى دهبىَ ؟ له كۆتاییدا ده‌ڵێم ره‌نگه ئه‌م خه‌ڵكه‌ى له‌م زبڵخانهیهدا كارده‌كه‌ن خه‌ڵكى هه‌ژارى شارهكهمانین . چونكه هه‌موویان ئۆتۆمبێلى جۆراوجۆرى وه‌كۆ (بى.ئیم.ئۆپل.مازدا .ده‌بڵ پیكاب تویوتا) جگه له‌مه‌ش هه‌ر یه‌كه‌و مۆبایلى خۆیان هه‌بوو.هاوولاتیانى كۆمهڵگاو گوندى كانى قرژاله ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر حكومه‌ت چاره‌سه‌رى ئه‌م زبڵخانه‌یه نه‌كات ناچارین زێدى خۆمان بهجىَ بێڵین . له‌گه‌ل دانشتوانى ئه‌م كۆمه‌ڵگایه و گوندى ناوبراو قسه‌مان كرد و ئه‌وانیش هه‌ر یه‌كه‌و به گلهببهكى زۆره‌وه روویان تىَ كردین . ئێمه هه‌ول ماندا كه ئه‌م زبڵخانه‌یه نزیك ئاوه‌دانى نه‌بێت . بهلاَم كه‌س به قسه‌ى ئێمه‌ى نه‌كرد ئێستا ژیانمان لى َتێك چووه نازانین چۆن بژین له به‌ر نه‌خۆشى جۆراو جۆر و زۆرى مێش و مه‌گه‌ز و دووكه‌ڵى ئه‌م زبڵخانه‌یه .. شه‌وانه له سه‌ر ئه‌م رێگیه چه‌ندین رووداوى هاتوو چۆ رووى داوه چونكه له به‌ر دووكه‌ڵه‌كه چاو چاو نا‌بینیت . ئێمه به تێكرایى دانیشتوانه‌وه داوا كارین له هه‌رێمى كوردستان چاره سه‌رێكى ئه‌م زبڵخانه‌یه بكرێت و با له ئاوه‌دانى دوور بخرێته‌وه ئه‌گه‌ر نا ئێمه ناچار ده‌بین زیدى خۆمان جىَ بهێڵین
كارگه‌ى رۆنى مه‌ركه‌زى قه‌زاى خه‌بات .خه‌لكى تووشى نه‌خۆشى كردوه؟
گه‌ر له‌نزیكه‌وه چاوێك بهقهزاى خه‌بات دابخشێنین ده‌بینین چه‌ندین كارگه‌ى جۆراوجۆرى به‌رهه‌م هێنانى بیانى وناخۆى لىَ دروست كراوه كه ژماره‌یان یه‌كجار زۆره .هیچ كام له‌م كارگانه زیان به ژینگه‌ى خه‌بات ناگهیهنێن ته‌نها ئه‌و كارگه‌ى رۆنه نه‌بێت كه‌ژیانى خه‌لكى تێك داوه له‌به‌ر(دووكه‌ل وبۆنى ناخۆش)ئهمهزیانێكى گه‌وره به نه‌خۆشه‌كانى (ته‌نگه نه‌فه‌سى )ده‌گه‌ێنێت .تاوه‌كو ئێستاش لایهنهپهیوندارهكانى ئیدارى خه‌مێكى ئه‌وتۆیان له‌م گرفته نه‌خواردووه .بۆیه هاوولاتیانى خه‌باتى نوىَ به‌م جۆره هاتنه ئاخاوتن .
*مه‌لائیسماعیل دیبهگهى دهلىَ: ئێمه له‌سالى 1988ئاواره بووینه له كه‌ندێناوه هاتونه‌ته ئه‌م كۆمه‌لگایه راسته حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى بۆمان فه‌راهم كردوه به‌لام هێشتا وه‌كو پێویست ئاورمان لىَ نهدرایتهوه .نازانم هێنان ودانانى ئه‌م كارگه‌ى رۆنه لهنێوشارچ یاساێك قبولى ده‌كات بروابكه‌ن ئێمه شه‌رمه‌زارده‌بین كه میوانێك دێته لامان له‌به‌ر دووكهلهكه وبۆنه ناخۆشه‌كه‌ى گهركار وابروات ناچا رین جارێكى تر ئاوارهببینهوه وخه‌بات جىَ بێلین ؟ تكایه بۆپاراستنى گیانى خه‌لك وهاوولاتیان چارهێك بكه‌ن .
*مامۆستایان وقوتابیان ولاوان وكاسبكاران وئافره‌تانى خه‌بات .ده‌لێن خۆزگهئێوارهێك به‌رپرسانى ئیدارى خه‌بات یالایهنى په‌یوه‌ندار به‌ژینگه پارێزى روویان له‌ده‌ڤه‌رى خه‌بات ده‌كرد له‌نزیكه‌وه ئاگادارى ئه‌م دوودیاردهیه ده‌بوون ئێمه لهئیسَتاوه په‌رۆشى وه‌رزى هاوینن چونكه ده‌زانین له گه‌رماى هاویندا چ كاره‌ساتێك له‌ژینگه‌و ته‌ندروستى خه‌لك رووده‌دات .ئه‌وه‌ى شایانى باسه كارگه‌ى رۆنى مه‌ركه‌زى قه‌زاى خه‌بات كه‌وتۆته نێوان گه‌ره‌كى هه‌نجیرۆك+شه‌هیدان +خه‌باتى نوىَ )شه‌وانه پاشماوه‌كه‌ى ئه‌م رۆنه ده‌هێننه سه‌رشه‌قامى سه‌ره‌كى هه‌ولێر +خه‌بات نزیك ناوچه‌ى پیشه‌سازى یا پشت فه‌رمانگه‌ى ئاوى خه‌بات .ئاگرى تىَ به‌رئه‌ده‌ن ده‌سوتێنن . له‌نزیكه‌وه ئاگادارین لیژنه‌ى ناوچه‌ى خه‌باتى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌پشت داواكاریه‌كانى جه‌ماوه‌رى خه‌باته وبهنوسراوى رسمى قایمقامیه‌تى قه‌زاى خه‌بات ولایه‌نى ژینگه پارێزى ئاگادار كردۆته‌وه به‌لام تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێك نه‌هاوێژراوه .ئومێده‌وارین حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان چاره‌سه‌رى ئه‌م دوودیاردهیه بكات چونكه ده‌بێته هۆى بلاوبوونهوهى نه‌خۆشى و پیس بوون یا لهناوچونى ژینگه له‌ده‌ڤه‌رى خه‌بات
رێورِهسمێك بۆ رێزگرتن له مامۆستایانى خاوه‌ن ئه‌زموون
خه‌بات : سه‌ید مه‌جید به‌رزنجى
له‌ژێر چاودێرى به‌كر كه‌ریم حه‌سه‌ن بهرِێوهبهرى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات و به ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى به‌رپرسى لقى 16 ى هه‌ولێرى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ورزگار مسته‌فا قایمقامى قه‌زاى خه‌بات و كه‌مال حه‌مه‌د سه‌رۆكى لقى هه‌ولێرى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان و به‌رپرسى لیژنه‌ى ناوچه‌ى خه‌بات پارتى و به‌رپرس وههڤالانى لیژنه‌ى ناوچه‌ى مامۆستایانى سنورى لقى 16و سه‌رپه‌رشتیارانى په‌روه‌رده‌یى بنهرِهتى و ئاماده‌یى و ژماره‌یێكى زۆرى مامۆستایان رێورِهسمى رێزلێنان بۆ (17) مامۆستاى سنوورى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات بهرِێوهچوو كه ماوه‌ى خزمه‌تیان له قوتابخانه‌كانى ئه‌و په‌روه‌رده‌یه پتربوو له پانزه ساڵ و سهرهرِاى مافى گهرِانهوهیان بۆ قوتابخانه‌كانى سه‌نته‌رى شارى هه‌ولێر كه‌چى به‌رده‌وامبوونه له‌سه‌ر پێگه‌یاندن و فێركردنى قوتابیانى قوتابخانه‌كانى قه‌زاى خه‌بات.
له‌سه‌رتادا دواى خوێندنه‌وه‌ى وتارى هه‌ر یه‌ك له لێژنه‌ى ئاماده‌كارى رێزلێنانه‌كه و بهرِێوهبهرى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات و قایمقام قه‌زاى خه‌بات و سه‌رۆكى لقى هه‌ولێرى یه‌كێتى مامۆستایان و پێشكه‌ش كردنى چه‌ند گۆرانى و مۆسیقایێك له‌لایه‌ن به‌شی چالاكى قوتابخانه‌كان برِوانامهى رێزلێنان و پاشانیش خهلاَتێكى تایبه‌ت به رێورِهسمهكه له‌لایه‌ن به‌رپرسانى ئاماده‌بوو به‌سه‌ر به‌سه‌ر مامۆستایان دابه‌ش كران.
شیاوى گوتنه كه ئه‌نجامدانى ئه‌م رێورِهسمهى رێزلێنان وێرِاى دڵخۆش كردنى مامۆستایانى خاوه‌ن ئه‌زموون و خزمه‌ت... له هه‌مان كاتیش‌دا هاندان و له‌به‌ر چاوگرتنى ئه‌م هه‌موو هه‌وڵ و كۆششه‌ى مامۆستایانه كه بۆ پێگه‌یاندنى قوتابیانى ئه‌م ده‌ڤه‌ره داویانه.
لهكهلهكى یاسین ئاغا ...كچێك (8) ساڵه نان و ئاوى نه‌خواردوه
ئامینه دانیشتووى كه‌له‌كى یاسین ئاغایه و تووشى كۆمه‌لێك نه‌خۆشى گه‌وره‌بووه له‌وانه (كهرِولالى وڵهككهوتهیى ) له‌خێزانێكى هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌ته وباوكیشى نه‌ماوه . لهخانویێكى كه‌لاوه‌دا ده‌ژین تهمهنشى له(8)سالان تێڵهرِى كردووه ئه‌وه‌ى جىَ سه‌رنجه ئه‌م كچه (8) ساڵه ئاو‌و نانى نه‌خواردوه ته‌نها (شیر) ى قوتى نهبىَ . هه‌روه‌كو له‌وێنه‌كه‌دا به‌دى ده‌كرێت ئامینه خان بۆیه ده‌سته‌كانى به ڵهرِۆك به‌سترایته‌وه (گاز) له ده‌ستى ئه‌دات و گۆشتهكهشى فرِىَ ئه‌دات... ئهوهتانىَ ده‌سته‌كانى هه‌مووى بوونه‌ته برین .
* رۆژنامه‌ى خه‌بات و رابۆرت و نوسینى سید مه‌جید به‌رزنجى
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى مندالى نابێت په‌یوه‌ندى سیكسى له‌گه‌ل كورِێك به‌ستووه ؟؟
بهمارهبهجاش لێى مارهدهكرىَ و نایداته‌وه خاوه‌نه‌كه‌ى
مرۆڤ دهبىَ له‌كاتى هه‌لچون ئاگادارى خۆى بێت نه‌وه‌كو تووشى كاره‌ساتێكى گه‌وره بىَ یا ببێته هۆكارێك بۆتێكدانى خێزانێك، پیاو دهبىَ خۆى دورراگرێت چونكه ئه‌نجامى هه‌ركارێكى خراچ په‌شیمان بوونه‌وه‌ى به‌دواوه دێت. له‌كۆنه‌وه زۆرمان بیستووه (فلان)پیاوه ژنه‌كه‌ى ته‌لاق داوه بهمارهبهجاش لهیهكى دیكه‌ى مارهكردۆتهوه ژنه‌ش دهبى بچێته لاى ئه‌و پیاوه‌ى كه لێى مارهكرایتهوه... جا ئه‌و كاتیش پیاوه‌كه ده‌بێته خاوه‌ن برِیار بۆ ئه‌وه‌ى ته‌لاقى بداته‌وه یان نا لێره‌دا له‌ماوه‌ى رابردووله ده‌ڤه‌رى شاره‌زوور ژنێكى (22)ساڵه به‌ناوى(ب.ك)پیاوه‌كه‌ى ته‌لاقى داوه بهمارهبهجاش و له‌پیاوێكى (65) ساڵه ماره دهكرىَ چونكه پیاوه‌كه‌ى خۆى كه ناوى(ع.م) داواى ژنه‌كه‌ى ده‌كاته‌وه .بۆ زیاتر ئاگاداربوونى خوێنه‌ران ژنه‌كه ماوه‌ى زیاترله (5) رۆژ به‌سه‌ر مارهكردنى تێپهرِیوه پیاوه‌ى بهسالاچووش ئاماده نیه ژنێكى جوان وقۆز ته‌لاق بداته‌وه، له‌برى ئه‌مه‌ش داواى (20)دۆنم زه‌وى زیاترله(820)دۆلار ده‌كات . جگه‌له‌وه‌ى پیاوه بهسالاچووهكهش به‌رده‌وام له‌باوه‌شى دابووه وه‌كو دوو هاوسه‌رى حهلالى یه‌كتر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ل یه‌كتردا هه‌بووه .. پیاوانى ئه‌م زه‌مانه ئاگاتان له‌خۆتان بىَ ته‌لاق به‌كارمه‌هێنن دوایى په‌شیمانى داتان نادات.
* سایتى كوردستان ئونلاین
نجوا كرم لة بايتة ختى كوردستانة
نه‌جوا كه‌ره‌م له دیمانه‌یێكى گۆڤارى هه‌رێم دا:
زۆر گوىَ له گۆرانى كوردى ده‌گرم
دواى ماندوو بوون هه‌وڵێكی زۆر و چه‌ندین ئیمێل و سۆراخ كردن له‌باره‌ى چۆنییه‌تى په‌یوه‌ندى گرتن بۆ ئه‌نجامدانى دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ل هونه‌رمه‌ندی لوبنانی (نه‌جوا كه‌ره‌م) و سهرهرِاى په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ل هاورِێیانم له ولاَتى لوبنان، دوا جار هه‌وڵه‌كان به ئاكام گه‌یشتن و لهرِێگاى تاریق ئه‌بو جۆده بهرِێوهبهرى كاره‌كانى ئه‌م هونه‌رمه‌نده پرسیاره‌كانم بۆى ئێمێل كرد وهونه‌رمه‌ند نه‌جوا كه‌ره‌م به‌مشێوه‌یه‌ى كه ده‌یخوێننه‌وه ولاَمى داینه‌وه.
ئه‌وه‌ى منى بۆ ئه‌م دیمانه‌یه كێش كرد پتر ئه‌وه‌بوو كه‌وا نه‌جوا كه‌ره‌م كه‌م تا زۆر په‌یوه‌ندى له‌گه‌ل كورده‌كانى لوبنان دا هه‌یه و ژیانى ئه‌م خاتوونه‌ش چه‌ند وێستگهیێگى سهرنجرِاكێشى له خۆ گرتووه، زێده‌بارى ئه‌وه‌ى كه هه‌ڵگرى چه‌ند خهسلهتێكى جوان و ده‌گمه‌نى هونه‌رییه.
* له‌سه‌ره‌تادا پرسیارێكى لاساییمان هه‌یه، چوونه ناو جیهانى هونه‌رت چۆن بوو؟
- له رِێگاى پرۆگرامى (له‌یالى لوبنان)ه‌وه بوو، هه‌روه‌ها سوپاسی خوشكم سه‌لوا كه‌ره‌م ده‌كه‌م كه یه‌كه‌مین كه‌س بوو پشته‌وانى لێكردم بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى له پرۆگرامه‌كه‌دا بكه‌م و تێیدا سه‌ركه‌وم.
* ئه‌وسا كه له‌سه‌ر دهپهى شانۆ وه‌ستاى هه‌ستت به‌چى كرد؟
- هه‌ستێك كه گوزارشتى لێ ناكرىَ، له‌و كاته‌ى له‌سه‌ر شانۆ ده‌وه‌ستیت و ئه‌و جه‌ماوه‌ره ده‌بینیت كه له‌پێناوى تۆدا ئاماده بوونه ئا له‌و ساته‌دا ئاستى خۆشه‌ویستى ئه‌وان و ئاوێته‌بوونیان له‌گه‌لت ده‌زانیت... ئاهه‌نگه‌كانیش رووى راستى هونه‌رمه‌ندى خاوه‌ن جه‌ماوه‌ره.
* تۆ چ شتێك به هۆكارى سه‌ركه‌وتنت ده‌زانیت؟
- ده‌ستنیشان كردنى گۆرانییه‌كان و پشت به‌ستنم له‌سه‌ر تواناى ده‌نگى خۆم.
* بۆچى لهناوهرِاستى هه‌موو وه‌رزى هاوینێك ئه‌لبوومى نوێى خۆت بلاَو ده‌كه‌یه‌وه؟
- گهشبینیێك له وه‌رزى هاویندا هه‌یه، سه‌باره‌ت به هاوین وه‌رزى دروێنه به واتاى رنینه‌وه له‌و كاته‌دا هه‌ست به هاندانێكى زۆر بۆ پێشه‌وه ده‌كه‌م. له‌چوارچێوه‌ى ره‌نگێكى نوىَ كه‌وا له‌م وه‌رزه‌دا پێشكه‌شی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى خۆمى ده‌كه‌م به‌تایبه‌تى كه وه‌رزى فیستیڤاڵهكانه.
* تیپى مۆزیكی تایبه‌ت به‌خۆت هه‌یه؟
- بێگومان پێكهاتووه له بیست ژه‌نیار، ئه‌مه سهرهرِاى ئه‌وانه‌ى وه‌كو كۆرس رۆڵ ده‌بینن.
* بۆ ئه‌و گۆرانبێژانه چى ده‌ڵێیت كه‌وا به زمان و دیالیكتهكانى تر گۆرانى دهچرِن، تۆ هه‌تا ئێستا جیا له زمانى عه‌ره‌بی بۆچى به‌زمانێكى دیكه گۆرانیت نه‌گوتووه؟
- سوپاس بۆ خوا له‌به‌ر سهركهوتنمه لهزمانهكهم و هه‌روه‌ها چونكه خۆم له‌هیچ زمانێكى دیكه‌دا نابینمه‌وه.
* ئاماده‌ییت هه‌یه ریكلام بۆ كۆمپانیاكان بكه‌یت؟
- نه‌خێر ئه‌مه كارى من نیه و هه‌رگیز بیرم له‌و شته نه‌كردۆته‌وه.
* رقت له چیه؟
- رقم له زۆر شته كه‌وا به‌دڵم نین به تایبه‌تى درۆ و فریودان و ناپاكى.
* چۆن گۆرانییه‌كانت هه‌ڵده‌بژێریت؟
- یه‌كه‌م: وشه‌یێك كه‌وا نه‌نگ نه‌بێت.
دووه‌م: ئاوازێكى ئاسان كه بچێته دڵى خه‌ڵكه‌وه.
سێیه‌م كه بۆ جارى یه‌كه‌م گوێى لێده‌گرم بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه كه‌وا چۆن له شانۆ ده‌یلێمه‌وه، هه‌ندێك گۆرانى هه‌ن خه‌ڵكى كه گوێبیستى ده‌بن هه‌ست به جۆشێكى زۆر ده‌كه‌ن به تایبه‌تى له‌سه‌ر شانۆ ههروهكوئهوهیه كه بۆ جارى یه‌كه‌مه گوێیان لێى ده‌بێت ... هه‌رچى ئه‌و گۆرانیه‌ى كه‌وا سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت جارێكى دیكه نایلێمهوه.
* تا كه‌ى به ته‌نهایى ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌یت؟
- ئه‌و ترووسكه گه‌وره‌یه‌ى له‌گه‌ل جه‌ماوه‌ردا هه‌ستى پێده‌كه‌م له ته‌نهایى دوورم ده‌خاته‌وه، به‌شێوه‌یێك هاورِێیهتیم له‌گه‌ل ته‌نهاییدا هه‌بووه له‌گه‌ل یه‌كترى بیر له‌و رۆژانه ده‌كه‌ینه‌وه و دڵنیاشم كه‌وا به چه‌پله لێدان رۆژێك كۆتایى پێدێت و ئه‌گه‌ر له‌نێو هونه‌ر بم یاخود له ده‌ره‌وه‌ى ئاوێنه‌كه‌م وه‌كو خۆى ده‌مێنێته‌وه .... كۆتاییش بۆ من ده‌سپێكه و هونه‌ریش به‌لاى منه‌وه ئارهزوویێكه كه له‌م رێگایه‌وه خزمه‌ت به ناسنامه‌ى خۆم و لوبنانیهتى و نیشتمانى خۆم ده‌كه‌م و ئه‌و هه‌سته‌شم له‌لادا دروست ده‌بێت كه‌وا له كاتێدا باش فێر ببم تووشی نشوستیش ده‌بم.
* له‌هه‌ر هه‌موو وێنه‌كانتدا بزه به‌سه‌ر لێوته‌وه‌یه، نه‌جوا كه‌ره‌م كه‌ى ده‌گریێت؟
- له‌كاتى سته‌مدا كه دبینم كه‌سێك یان میلله‌تێك دووچارى سته‌م ده‌بێت ئا له‌و كاته‌دا زۆر ده‌گریێم.
* له سیاسه‌ت نزیكیت؟
- نه‌خێر من مرۆڤێكى سیاسی نیم، بهلاَم ولاَتى خۆم خۆش ده‌وێت و سیاسییه‌كان له رێگاى سیاسه‌ت خزمه‌ت به ولاَتهكهیان ده‌كه‌ن و منیش هه‌روه‌ها لهرێگاى به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانمه‌وه خزمه‌ت به نیشتمان و جه‌ماوه‌ره‌كه‌م ده‌كه‌م.
* ئه‌گه‌ر گۆرانیبێژ نه‌بوویتایه چى ئه‌بوویت؟
- مامۆستا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى مامۆستا بووم و شانازى پێوه ده‌كه‌م و ئێستاش توانای ئه‌وه‌م هه‌یه زانست و هونه‌ر فێرى خه‌ڵك بكه‌م كه هه‌ردووكیان بۆ ژیانى مرۆڤ گرینگن.
* به‌پێى هۆنراوه‌ى گۆرانییه‌كانت زۆر كه‌س پێیان وایه بۆ كه‌سێك گۆرانى ده‌ڵێیت، یان گۆرانییه‌كانت گوزارشت له‌خۆت ده‌كه‌ن ... ئه‌مه راسته؟
- من دۆخى هه‌موو كچانى رۆژههلاَتى ده‌خه‌مه رِوو، دڵى كچان كه‌وا چۆن هه‌ست ده‌كه‌ن گۆرانى ده‌ڵێم .... چونكه دابونهریتى تایبه‌تیمان هه‌یه و كچانى رۆژههلاَت وه‌كو رۆژئاواییه‌كان نین. زۆر بابه‌تى دیكه هه‌ن كه‌وا نه‌مگوتوون و له راستیدا ناتوانم شتێكى دیاریكراو بڵێم به‌لام بێگومان رۆژانى داهاتوو پتر گوزارشتى لێوه ده‌كه‌ن.
* بۆچى له مانگى ره‌مه‌زاندا ئاههنگهكانت راده‌گریت؟
- وه‌كو رێزگرتنێك بۆ ئه‌م مانگه پیرۆزه ئاماده‌نیم هیچ ئاهه‌نگ و فیستیڤاڵێك ساز ناده‌م.
* دواى ده‌ركردنى هه‌ر ئه‌لبوومێكى نوىَ چه‌ندین كۆنسێرت و ئاهه‌نگ له لوبنان و ده‌ره‌وه‌ى لوبنان ساز ده‌كه‌یت، ئایا ئه‌مه رێكلامه بۆ ئه‌لبوومه‌كان؟
- بێًگومان به‌رهه‌مى سه‌ركه‌وتنى ئه‌لبووم له زۆرى كۆنسێرته؟
* سهرهرِاى ئه‌وه‌ى خوێنه‌رێكى باشی هه‌وڵى ئه‌وه‌ت نه‌داوه هۆنراوه بۆ گۆرانییه‌كانت بنووسییه‌وه؟
- بهڵىَ له ئه‌لبوومى ساڵى 2008 هۆنراوه‌ی (دایك) هى خۆم بوو، كه‌چى به‌شێوه‌یێكى گشتى حه‌ز به خوێندنه‌وه‌ى په‌رتووك و ئه‌و رۆمانانه ده‌كه‌م كه گوزارشت له لهرووداى راسته‌قینه ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها بیلۆگرافییا. من ئاشقى هه‌ندێكیانم بۆ ئه‌وه‌ى سوود له ئه‌زموونى به‌هره‌داران وه‌رگرم.
* ئایا ئه‌و داهاتانه‌ى له كۆنسێرته‌كان ده‌ستت ده‌كه‌ون ده‌یبه‌خشییه هه‌ژاره‌كان؟
- من ترسم له‌و پرسیاره هه‌بوو، پێمباشه ئه‌مه له‌نێوانى خۆم و خوادا بمێنێته‌وه.
* نه‌جوا كه‌ره‌م كچێكى به‌نازه و ناز به‌سه‌ر كێوه ده‌كات؟
- نه‌خێر به‌ناز نیم و زۆر ووردم له‌كاره‌كانى زانستى و هونه‌ریم دا.
* كامه هه‌ڵوێست له‌ژیانت دا زۆر پێى كاریگه‌ر بووى؟
- زۆر هه‌ڵوێستى ناخۆش له‌ژیانمدا روویان داوه و پێم‌خۆش نیه باسیان لێوه بكه‌م و هه‌ر كه‌سێك تووشی هه‌ڵوێستى ناخۆش بووه.
* له‌و كاتانه‌ى به ته‌نهای بۆ خۆت گۆرانی ده‌ڵێیت، كامه گۆرانییه؟
- گۆرانییه‌كانى خاتوو فه‌یروز و هونه‌رمه‌ند وه‌دیع ئه‌لسافی.
* ئایا نه‌جوا كه‌ره‌م ئاشقه؟
- زۆر زۆر... من نامهوىَ دڵم كۆنترۆڵ بكه‌م و پێم باشتره خۆم رِادهستى بكه‌م.
* به‌ر له ئێستا (ما بسمحلك) ت گوت و ئهمرِۆش (خلینی شوفك)؟
- له كۆتاییدا دهمهوىَ ئه‌وه ببینم كه‌وا له‌باره‌یه‌وه پرسیارمى لێ ده‌كه‌ى و كه گوتم (ما بسمحلك) مه‌به‌ستم له‌وه‌یه من به‌و شێوه‌یه ده‌تبینم كه‌وا پێویسته ئه‌وى تر ببینم و لێره‌شدا باس له شه‌رم و خۆشه‌ویستى رۆژههلاَتى ده‌كرێت كه له‌وانه‌یه كۆتایى پىَ نه‌یێت و (خلینى شوفك) له هۆنراوه‌ى حوسێن ئیسماعیل و بابه‌تى گۆرانییه‌كه‌ش بابه‌تێكى بوێرانه‌یه له‌هه‌موو رووێكه‌وه. هه‌رگیز داواى ده‌ستكارى كردنى ده‌سته‌واژه‌ى هۆنراوه‌كه‌م نه‌كردووه و برِوام وابووه كه‌وا سنوور و هێڵى سوورى نه‌به‌زاندووه و ئه‌مه‌ش ناوبرِێكه له‌نێوان شه‌رمى كچى رۆژههلاَتى و بانگه‌شه كردنى بۆ خۆشه‌ویستى.
* تۆ مرۆڤێكى به به‌زه‌ییت حه‌ز له هه‌ژار و ئه‌وانه‌یه كه سته‌میان له‌دژ ده‌كرێت و به‌رگرییت لیێان كردووه له كاتێكدا كه قوتابی بووى به تایبه‌تى به‌رگریكردن له هاورِێكانت له قوتابخانه‌دا، بۆچى نه‌بوویته پارێزه‌ر؟
- له كاتێكدا مامۆستا بووم پیشه‌كه‌ى خۆم خۆش‌ویست و ئێستاش هونه‌رم خۆش ده‌وێت و بیرم له پارێزه‌رایه‌تى نه‌كردۆته‌وه.
* زۆر حه‌ز به وێنه‌گرتن ده‌كه‌یت و ئاره‌زووى گرتنى ده‌كه‌یت؟
- نه‌خێر هه‌رگیز بهلاَم له‌گه‌ل هه‌ر ئه‌لبوومێك و ئاهه‌نگێكدا ئێوه‌ى رۆژنامه‌نووس وێنه‌م ده‌گرن من حه‌ز به رووكه‌ش ناكه‌م.
* بۆچى هه‌ندێك جار رقت له رۆژنامه‌گه‌رییه؟
- من هاورِێتى زۆرم له‌گه‌ل رۆژنامه‌گه‌رى هه‌یه و پێموایه رۆژنامه‌گه‌رى وێنه و وشه‌ی هونه‌رمه‌نده و له‌ناخمدا رقم بۆ رۆژنامه‌گه‌رى نیه و رۆژنامه‌نووس و رۆژنامهكانم خۆش ده‌وێت.
* به‌رهه‌مى دیكه‌ى دوور له هونه‌رت هه‌یه؟
- هه‌موو كاتى خۆمم بۆ هونه‌ر ته‌رخان كردووه و هه‌رگیز هیچ كارێكى دیكه‌م نیه جیا له هونه‌ر.
* كامه ره‌نگت له‌لا جوانه؟
- سه‌وز
* تۆ مامۆستابوویت، فێركردنى سه‌دان قوتابى چ جیاوازیێكى له‌نێوانى هونه‌ر و مامۆستایه‌تیدا هه‌یه؟
- له زانست‌دا تۆ پێویستیت به هه‌وڵ و ماندوبوون هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌یته ئامانجه‌كانت كه‌چى له هونه‌ردا له‌یه‌ك كاتدا پێویستیت به ماندوبوون و به‌هره ده‌بێت.
* له چ كاتێكدا خۆت لاواز ده‌بینیت؟
- له كاتێكدا كه تواناكانى یه‌زدانی گه‌وره ده‌بینم.
* كىَ ئه‌و كه‌سه‌یه كه‌وا نهێنییه‌كانى ژیانى خۆتى له‌گه‌ل باس ده‌كه‌یت؟
- نهجواى دووه‌م، پشت به‌خوا ده‌به‌ستم دواتریش له‌سه‌ر خۆم ... له هه‌ندێك بوارى دیكه‌شدا كه‌سانێك هه‌ن له نێو خانه‌واده‌كه‌م كه راوێژیان پێ ده‌كه‌م.
* ئایا كابانێكى چاكیت؟
- له دروست كردنى شیرنه‌مه‌نى و شتى دیكه‌ش.
* زانیاریت سه‌باره‌ت به گۆرانى كوردى هه‌یه و كێن ئه‌و هونه‌رمه‌نده كوردانه‌ى كه ده‌یانناسیت؟
- زۆر گوىَ له گۆرانى كوردى ده‌گرم بهلاَم وه‌كو ناو گۆرانیبێژه‌كان ناناسم.
* زۆر جار گوتووته كه‌وا له‌به‌ر پیاو ناتوانم واز له هونه‌ر بهێنم؟
- هونه‌ر له شته گرینگه‌كانى ژیانمه و دووباره‌شی ده‌كه‌مه‌وه من له‌پێناو پیاو واز له‌هونه‌ر ناهێنم هه‌ر وه‌كو له‌سه‌ره‌تادا باسم كرد من مرۆڤێكى هونه‌رمه‌ندم و كاته‌كانم هه‌مووى بۆ ئه‌وه.
* چى بۆ گوێگر و هه‌وادارنى گۆرانییه‌كانت له كوردستان ده‌ڵێیت؟
- پێیان راده‌گه‌یه‌نم كه‌وا له‌و نزیكانه له شارى به‌عله‌به‌گ كارێكم بۆیان هه‌یه. پشتیوان به‌خودای گه‌وره گه‌شتێك لهبهرنامهممدا هه‌یه بۆ عیراق.
*با تۆزىَ له هونه‌ر دوور كه‌وینه‌وه كاته‌كانت چۆن به‌سه‌ر ده‌به‌یت؟
- هه‌موو كاته‌كانى خۆم له‌گه‌ل خانه‌واده‌كه‌م به‌سه‌ر ده‌به‌م و هه‌ره‌وها له دروست كردنى شیرنه‌مه‌نى و هاوكارییان ده‌كه‌م به تایبه‌تى زۆر حه‌ز به شیرنه‌مه‌نى ده‌كه‌م و ئه‌گه‌ر خۆم دروستى بكه‌م.
* كه له‌گه‌ل خانه‌واده‌كه‌تى ده‌ڵێن زۆر قسه ده‌كه‌یت؟
- به‌شدارى گفتوگۆیه‌كان ده‌كه‌م له‌هه‌موو بابه‌تێك دا.
* دانیشتووانى شاره‌دێى (زه‌حله) باس له رۆژانى منداڵهتیت ده‌كه‌ن كه سه‌رۆكى گرووپێكى منداڵه چه‌توونه‌كان بووى و یان به واتایێكى دیكه دهسهلاَتت به‌سه‌ر هاورِێكانتهوه هه‌بووه، ئێستا چى بۆ هاورِیێهكانت ده‌ڵێیت كه ئه‌وسا له‌گه‌لیان ژیاویت؟
- دانیشتووانى زهحلهم زۆر خۆش ده‌وێت و من زهحلاویم و به‌رده‌وامیش په‌یوه‌ندیم له‌گه‌لیاندا هه‌یه، هه‌موو كه‌سێك دهگۆرِێت و ژیانیش به چه‌ند قۆناغێكدا ره‌ت ده‌بێت ... شانازى به زهحلاویهتى خۆم ده‌كه‌م.
* هه‌ست ناكه‌ى ته‌مه‌نت به‌سه‌ر چووه؟
- هه‌رگیز ئه‌و هه‌سته به مێشكمدا نه‌هاتووه.
* چۆن ئه‌م وشانه لێك ده‌ده‌یته‌وه؟
ولاَت: ره‌گ و بوون
مۆزیك: به‌خته‌وه‌رى دڵ
خۆشه‌ویستى: خۆشنوودى و په‌ناگه
رۆژنامه‌گه‌رى: به‌رده‌وامیبوون له‌گه‌ل جیهان.
دابرِان: په‌ستى
* دوا وته‌ت؟
- سوپاسى تۆ و سوپاسی رۆژنامه‌گه‌رى كوردى ده‌كه‌م و داواى لێبووردنیشم هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له ئه‌نجامدانى ئه‌م دیمانه‌یه دوا كه‌وتم و هۆكاره‌كه‌شی له‌به‌ر ده‌ركردنى دوا ئه‌لبووم بوو، خۆشه‌ویستى و رێز بۆ هه‌واداره خۆشه‌ویسته‌كانم هه‌یه له‌هه‌ر كوێیه‌ك بن.